گرنگ

بەهۆی نەبونی پارە لە بانکەکان کێشە لە دابەشکردنی موچە دروست دەبێت


 

بەهۆی نەبونی پارە لە بانکەکان کێشە لە دابەشکردنی موچە دروست دەبێت

بوار نیوز، هەولێر

بەهۆی نەبونی پارە لەبانکەکانی هەرێم، کێشە بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست دەبێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە بوارنیوزی راگەیاند: ئەو خشتەیەی دوێنێ راگەیاندرا فەرمی نەبوەو ئەو کەسەی بڵاوی کردۆتەوە بە هەڵە بۆ کەسێکی ناردوەو ئەو کەسەش بڵاوی کردۆتەوە، گەرنا خشتەکە بە رەسمی لەلایەن سافی وەزارەتی دارایی بڵاونەکرابۆوە.
وتیشی، ”ئەمڕۆ تاوەکو ئێستا تەنها موچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەشکراوەو بۆ شوێنەکانی تر لە خشتەکە ناویان هاتبو پارەی پێویست بەردەست نییە، بەڵام لە هەوڵداین چارەسەرێک بۆ ئەوانیش بکەین و موچەکانیان دابەش بکەین”.

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی رونیشی کردەوە: گەر ئەمڕۆش پارەکە ئامادە نەبێت ئەوا بەیانی دەتوانین موچەی وەزارەتی شەهیدان و کەس وکاری شەهیدان و فەرماندەی زێرەڤانی و لیوای نەوت دابەش دەکەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color