گرنگ

وەزارەتی تەندروستی کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا دەدات بەو هاوڵاتیانەی سەفەر دەکەن


 

وەزارەتی تەندروستی کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا دەدات بەو هاوڵاتیانەی سەفەر دەکەن

بوار نیوز، هەولێر

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رێنمایی داوە بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی لەشارەکانی هەرێم، کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا بدرێت، بەو کەسانەی دوو ژەم ڤاکسینیان وەرگرتووە، ئەم ڤیزە کارتەکەش هاوڵاتیان دەتوانن، بۆ سەفەری دەرەوەی وڵات بەکاربهێنن.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بواری ڕاگەیاند، ڤیزە کارتی ڤاکسین لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە، بۆ ئەو کەسانەیە دوو ژەم ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، رێنمایی تەواو دراوە بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە دیوانی وەزارەتی تەندروستی کە 7 بەڕێوەبەرایەتی گشتین، لە هەر بەڕێوەبەرایەتییەک شوێنێک بۆ دروستکردنی کارتی ڤاکسین دیاری دەکرێت، هاووڵاتییان دەتوانن سەردانیان بکەن، مەرجی وەرگرتنی ئەو کارتە ئەوەیە دەبێ ناوی کەسەکە لە پۆرتاڵی سیستەمی وەزارەتی تەندروستی تۆمار کرابێت، ئێستا بەردەستە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ڤاکسین لە خۆیان بدەن.

گوتیشی، هەر ڤیزە کارتێک لە ماوەی 40 چرکە دروست دەکرێت، سەرجەم کارتەکانیش بارکۆدی تایبەتیان لەسەرە، زانیارییەکانی کەسەکە لەخۆ دەگرێت، بەشێوەی پرۆفیشناڵ دروستکراوە، زۆر بە ئاسانی لەلایەن ئامێری تایبەت لە هەر وڵاتێک بێت زانیارییەکان نیشاندەدرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color