گرنگ

مینحەی 680 ڕزگاربووی ئەنفال بڕدرا وەزارەتی شەهیدان: کارێکی یاسایمان کردووە


 

مینحەی 680 ڕزگاربووی ئەنفال بڕدرا

وەزارەتی شەهیدان: کارێکی یاسایمان کردووە

بوار نیوز، تایبەت
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مینحەی 680 ڕزگاربووی ئەنفالی بڕیوە، لەکاتێکدا هێشتا 18 مانگیان ماوە بۆ بڕینی مینحەکەیان، وەزارەتەکەش دەڵێت، کارێکی یاساییمان کردووە.

رۆژان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە بواری ڕاگەیاند: "وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم، مینحەی ٦٨٠ ڕزگاربوی ئەنفالی بڕیوە، لە کاتێکدا هێشتا 18 مانگیان ماوە بۆ تەواوکردنی ئەوکاتەی کە لە یاسایی ماف و ئیمیتازی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیای سیاسی بۆیان دیاریکراوە".
بەپێی یاساکە، ئەگەر دەرکەوت ڕزگاربوانی ئەنفال موچەی تریان نییە، ئەوا دەبێت پێدانی مینحەکانیان بەردەوام بێت، بەقسەی ئەو پەڕلەمانتارە، وەزارەتی شەهیدان بەبێ‌ گوێدانە ئەو یاسایە، مینحەکەیانی بە نایاسایی بڕیوە.

لەبارەی هۆکاری بڕینی مینحەی ڕزگاربوانی ئەنفال، بوارنیوز پەیوەندی بە وەزیرو بریکاری وەزیری کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم کرد، بەڵام ئامادەنەبون لێدوان بدەن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە بوار نیوز دراوە، هۆکاری بڕینی مینحەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ڕزگاربوانی ئەنفال وەکو گیراوی سیاسی هەژمار کراون، بۆ ئەمەش بۆ ماوەی 10 ساڵ مینحەیان پێدراوە و لەئێستادا مینحەکەیان کۆتایی هاتوە.

بەپێی پەیڕەوی ژمارە (8)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، هەر گیراوێک لە شەش مانگ کەمتر گیرا بێت بۆ هەر مانگێک و بۆ یەک جار بڕی 500 هەزار دیناری پێدەدرێت، بەڵام ئەگەر زیاتر لە شەش مانگ گیرابێت ئەوا مینحەکی مانگانەی 250 هەزار دیناریان پێدەدرێت، ئەو مینحەیە کاتێک بۆیان خەرجدەکرێت کە بە پڕۆسەیی یاسایی چاکسازیدا تێپەڕیون و نابێت ڕزگاربوانی ئەنفال هیچ موچەیەکی دیکەیان هەبێت.
جگە لە بڕینی مینحەی ڕزگاربوانی ئەنفال، حکومەتی هەرێمی کوردستان "لە چوارچێوەی "یاسای چاکسازیدا مینحەی زیاتر لە پێنج هەزار زیندانی سیاسی بڕی، دواتر بڕیاریدا بە پێدانی موچە بە هەزار و 29 زیندانی سیاسی کە هیچ موچەیەکی دیکەیان نییە.

هاوکات پێداچونەوە بە مەلەفی تاقانەکانی ئەنفالداکراوە و لە دۆسیەی "468 تاقانە، دۆسیەی 312 کەس پەسەندکران و موچەی مانگانەیان پێدەدرێت، هەروەها 68 دۆسیەشیان نیردراونەتەوە بۆ لێژنەکان بە مەبەستی وردبینی لەگەڵ رەتکردنەوەی 42 دۆسیەی دیکە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color