گرنگ

وردەکاری خنکانی دکتۆرە فرمێسک لە دەمی باوکیەوە


 

وردەکاری خنکانی دکتۆرە فرمێسک لە دەمی باوکیەوە

خاوەنی بیرۆکەیەکی پزیشکی هونەری بو، پێنج شەممە کاتی دانیشتنی بوو لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی

بوار نیوز، هەولێر
ساڵی رابردوو بیرۆکە پزیشکیە هونەریەکەی لە هەولێر ئاشاکرا کرد، پێنج شەممەی داهاتووش کاتی دانیشتنی بوو لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بیرۆکە پزیشکیە هونەریەکەی، بەڵام هەواڵ بەباوکی درا خنکاوە.
دکتۆرە فرمێسک فەرهاد مەلا حەسەن (25ساڵ) خولیای مەلوانیکردن بوو، بەڵام ئاوی مەنگی مەلەوانگەیەک فرمێسکی دکتۆرەی وشک کرد.
کاتێک فەرهاد مەلا حەسەن، باوکی دکتۆرە فرمێسک، بە هەناسەیەکی سارد باسی لە زیرەکی و خولیای کچەکەی دەکرد، تەنها باسی خولیاکەی نەبوو بۆ پیشەکەی کە پزیشکی شارەزای ددان بوو، بەڵکو خولیایەکی تێکەڵە لە پزیشکی و هونەری بوو.
ئەو بۆ بوار دەی وت" کچی من بە مەبەستی مەلەکردن سەردانی یەکێک لەمەلەوانگەکانی هەولێری کردبوو، بەڵام سەرەڕای مەلەزانیەکەی ئێمەیان ئاگادار کردەوە سەردانی پزیشکی دادی بکەین".
باوکی دکتۆرە فرمێسک بە رشتنی فرمێسکەکانی ئاماژەی بەوەکرد کاتێک ئێمە سەردانی پزیشکی دادی هەولێرمان کرد، دکتۆرەی 25 بەهار گیانی سپاردبوو، کاتێکیش پرسیمان چۆن چۆنی گیانی سپاردوە پێیان وتین گیانێکی سارد هێنراوەتە ئێرە.
تاوەکو ئێستا باوکی بەدوای ئەوە دەگرێت چۆن کچە مەلەوانیزانەکە لە ئاوێکی مەنگدا خنکاوە، سەرەڕای بوونی تیمی فریاگوزاری (مەلەوانیزان) لە مەلوانگەکەدابووە، بۆیە پرسیاری هەیەو بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەوەیە؟ !
پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی کردۆتەوە سەرەڕای ئەوەی دکتۆرە خنکاوە، بەڵام بەدوای هۆکاری ترەوەن کە بۆتە هۆی ئەوەی مەلەوانیزانێک لەئاودا بخنکێت ؟ !
دەبێت هۆکاری خنکانی دکتۆرەی بزانم، پشتم شکا دکتۆرە بەس هی ئێمە نەبوو دکتۆرە لە خەمی هەموان بوو، ئەمە قسەی باوکی دکتۆرە فرمێسک فەرهاد، پزیشکی شارەزای ددان بوو.
ئەم پزیشکە ساڵی رابردوو پێشەنگایەکی لەشاری هەولێر کردەوە، خاوەنی بیرۆکەیەکی پزیشکی هونەری بوو، رۆژی پێنج شەممە 11 ئەم مانگە (11/7/2021) بڕیار بوو دکتۆرە، سەردانی هەڤاڵ ئەبوبکرد، پارێزگاری سلێمانی بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بیرۆکە پزیشکیە هونەریەکەی، بەڵام ئەمڕۆ سێ شەممە دکتۆرە لە مەلەوانگەیەکی هەولێر خنکا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color