گرنگ

♦ئایا دەتوانم لە جیاتی پەتی ددان چیلکەی ددان بەکاربهێنم؟


 
🔷چیلکەی ددان یەکێکە لەو شتانەی بۆ پاککردنەوەی ددان بەکاردەهێنرێت و تا ئێستاش باوە لە ناو خەڵک و زۆرکەس دوای هەموو نان خواردنێک، بەکاری دەهێنێ، بەڵام پێویستە ئەمە بزانین چیلکەی ددان هەرگیز ناتوانرێ وەک
شوێنگرەوەی پەتی ددان بەکاربهێنرێت. ئەگەر بە بەردەوامی بەکاربهێنرێ کۆمەڵێک زیانی هەیە بۆ ددان.
📍زیانەکانی بریتین لە:
١-ئازار بە پوک دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی خوێن لێهاتنی پوک.
٢-دەبێتە هۆی زیاتر بڵاوبوونەوەو دابەشبوونی بەکتریاکانی ناو دەم.
٣-دەبێتە هۆزیافبوونی بۆشایی نێوان ددانەکان.
📍تێبینی
🔷زۆرکەس ددانی کلۆری هەیەو دەڵێ ئەگەر هەموو رۆژ بە چیلکەی ددان پاکی نەکەمەوە دەست دەکات بە ئازار لەبەر ئەوەی دانەکەی کون بووەو خواردنی تێدا کۆدەبێتەوە ،لێرەدا چیلکەی ددان چارەسەری کێشەکەت ناکات ددانی کلۆربوو و کون بوو پێویستە بە زووترین کات پربکرێتەوە نەک ئیهمالی بکەیت و چیلکەی ددانی بە بەردەوامی بۆ بەکاربهێنیت.
د. تروسکە عەبدوڵڵا
پزیشکی ددان
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color