گرنگ

بۆگفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2022 وەزیری دارایی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت


 

بوارنیوز، سلێمانی
سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات لەسەرچەند پرسێکی گرنگ لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبوونەوەی تایبەتیان ئەنجام داوە، بەهۆی گرنگی ئەو بابەتانەشەوە بەڕێکاری پەیڕەوی پەرلەمان بانگهێشتی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێممان کردووە بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو بێتە پەرلەمانی کوردستان و لەبارەی دوو پرسی گرنگەوە ڕوونکردنەوەمان بداتێ‌.
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە بوارنیوزی ڕاگەیاند: ئێمە لەلیژنەی دارایی لەئێستادا پرۆژەیاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێممان لەبەردەستدایەو کۆبوونەوەی تایبەتمان بۆ ئەنجامداوە، بەڵام مەبەستمانە وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان بکەین بۆ ئەوەی بۆچوونی ئەوانیش لەسەر هەموارە نوێیەکەی یاسای وەزارەتی دارایی وەربگرێن و پاشان بیخەینە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکی دیکە لەو خاڵە گرنگانەی دەمانەوێت وەزیری دارایی بۆ بانگهێشت بکەین بابەتی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022ی هەرێمە، دەمانەوێت بزانین وەزارەتی دارایی چ ئامادەکارییەکی بۆ نوسین و ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 ی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە بۆ ئەو مەبەستەش بەهەموو شێوەیەک بەدواداچوون دەکەین.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color