پارتی پێکەوە ژیانی عێراقی و بەشێک لەکاندیدەکانی لەسەر بەڵێنی هاوکاریکردنیان لەیەکتر جیابونەوە
بوارنیوز، گەرمیان
بەوتەی بەرپرسێکی پارتی پێکەوە ژیانی عێراقی، بەشێک لەکاندیدەکانی پارتەکەیان بەهۆی ئەوەی سکرتێری گشتی حیزبەکەیان ئەو بەڵێنانەی پێی دابوون نەیبرده سەر، بەشێک لەکاندیدەکان بەتایبەت ئەوانەی بازنەی سلێمانی و بازنەی موسڵ کشانەوەی خۆیان لە کاندیدی لیستی پارتی پێکەوە ژیانی عێراقی کشاندەوە. سکرتێری پارتەکەش دەڵێت، کەس نەکشاوەتەوەو خۆمان کاندیدێکمان دوورخستوەتەوە، کاندیدێکیش دەڵێت، ڕاستگۆ نەبوو لەگەڵمان بۆیە کشاینەوە لەکارکردن لەگەڵ حیزبەکەی.
پارتی پێکەوەژیانی عێراقی کە بە حزبی الوئام العراقی ناسراوە، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شەش کەسی کاندید کردووە، کە بەشێکیان کشاونەتەوە یەک کاندیدیان بە هۆی بوونی بەڵگەی پشت ڕاست کراوی (الدائیرە المسالەو عدالە) کە پێشتر لەگەڵ حیزبی بەعس کاری سەربازی کردووەو کاندیدی پارتی ناوبراو بوو لەشاری بەغدادو ناوەکەی نەخرایە ناو تیر‌و پشکی کاندیدانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ئێستا بەشێکی زۆریان وەک کاندیدی سەربەخۆ خۆیان ناساندووە.
کەریم حسێن فتح اللە، کاندید لەبازنەی 5ی پارێزگای سلێمانی، بۆ بوارنیوز وتی: بەهۆی ئەو بەڵێنانەی پێماندرابوو و وادەرنەچوو، بڕیاری کشانەوەی خۆممدا لە لیستی پارتی پێکەوە ژیانی عێراقی، چونکە لەسەرەتادا بەڵێنی زۆرشتیان پێداین، بەڵام تا ئێستا قسەکانی خۆیان نەبردۆتە سەر.
کاندیدێکی دیکەی هەمان پارت، لە پارێزگای کەرکوک بە بواری وت: تا ئێستا لەسەر لیستی پارتی پێکەوە ژیانم و کاندیدی ئەوانم و لەسەر ناوی ئەوان خۆم تۆمارکردووە، چونکە پارەی خۆ کاندید کردنیان بۆ داوم و نەکشاومەتەوە، بەڵام بەنیازم لەچەند ڕۆژی داهاتو، دوا بڕیاری خۆم بدەم.
سەبارەت بە کێشەی ئەو کاندیدانە، پشتیوان حاجی مه‌حمود ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی حزبی الوئام العراقی، بهبوارنیوزی وت: به‌نوسراوێکی سیاسی و یاسایی سکرتێری گشتی حزب و دوو جێگره‌که‌ی و ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانم ئاگرکردوهتهوه که ئه‌م حیزبه ده‌ستکه‌وته سیاسیه‌کانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاک و کۆمه‌ڵێک که‌س به‌کاردێت، ئه‌م بۆچوونه‌ی من کۆمه‌ڵێک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی و ته‌واوی به‌ربژێره‌کانی پارتەکەمانی له‌گه‌ڵدایە.
هەروەها باسی لەوەشکرد، به‌ڵێنیان پێدراوه هه‌ریه‌که‌یان بڕی 50 ملێون دیناری عێراقییان پێبدرێت و ئۆتۆمبێلێکیان پێبدرێت و کاتی بانگه‌شه به‌کاری بێنن و ئۆفیسیان بۆ بکرێته‌وه، کات تێپه‌ڕی و بانگه‌شه ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ڵام هیچ له‌و به‌ڵێنانه‌ی به کاندیده‌کان درابوو جێبه‌جێی نه‌کراو ته‌نانه‌ت نه‌توانرا ئاهه‌نگی ناساندنی کاندیده‌کانیان بۆ بکرێت، بۆیه دواجار کاندیده‌کان خۆیان بڕیاریاندا وه‌ک کاندیدی حیزبی الوئام العراقی به‌شداری هه‌ڵبژارد نه‌که‌ن.
شێخ ئەیوب برا خاس، سکرتێری گشتی پارتی پێکەوە ژیانی عێراقی بەبوار نیوزی وت: له ساڵی 2019 پلان بۆ ڕاگه‌یاندنی حزبەکەمان دانراوه، لەبەهاری 2021 کۆنگره‌ی دامه‌زراندنی به‌ستووه‌و له هه‌موو عێراق باره‌گای هه‌یه‌و ناوه‌ندی سه‌ره‌کی حیزبەکەشمان له شاری سلێمانییەوشهش کاندیدیشمان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ی نوێنه‌رانی عێراق هه‌یه.
وتیشی: ئامانجی حیزبه‌که‌مان بریتیه له پێکه‌وه ژیان و هۆشیاری به‌خه‌ڵک بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یا پێکه‌وه ژیانێکی راسته‌قینه‌ی نێوان پێکهاتهکاتهکانی عێراق و کوردستان یان تا کۆتایی له‌ناو ئه‌م جهنگەڵ و ماڵ وێرانیه‌دا بین.
باسی لەوەشکرد، هیچ کاندیدێکی ئێمه وازی نه‌هێناوه ته‌نها ئهوکاندیدهمان نه‌بێت که له‌که‌ناڵێکی تەلەفزیۆنی قسه‌ی کرد، ئه‌ویش ئێمه خۆمان وه‌ک حیزب دوورمان خستوهتهوهو پێمان وایه شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوو، ئێمه ده‌نگی بۆ کۆبکه‌ینه‌وه‌و پاره‌ی پێبده‌ین و هاوکاری بکه‌ین، ئه‌ویش ده‌ڵێت پاره‌یه‌کی زۆرم سه‌رفکردووه، ئێمه خۆمان وه‌ک حیزب پاره‌ی کۆمیسیۆنمان بۆ داوه که دوو ملێون و سه‌د و په‌نجا هه‌زار دیناره.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوار نیوز کەوتوە، بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا، ئەم کاندیدانەو ژمارەیەک کاندیدی دیکەی سەربەخۆ، بەناوی کاندیدی دەنگی خەڵک لەمەراسیمێکدا، لەشاری سلێمانی خۆیان ڕابگەیەنن.