گرنگ

ئایا لە دکتۆری ددان دەترسیت؟


 

 

📍چ ھۆکارێک وات لێدەکات بترسی چارەسەریەکانی دەم و ددان؟

🔷ترس لە دکتۆری ددان شتێکی باوە لە ناو خەلک و بەتایبەت لە ناو منداڵاندا،بەشێکی زۆری خەڵک دووچاری لە دەستدانی ددانەکانیان دەبنەوە بە ھۆی ئەم ترسەیانەوە ناتوانن سەردانی دکتۆر بکەن ،لە زۆر بەی حاڵەتەکانی ترسان لە چارەسەریەکانی ددان ، بە ناچاری دەبێ چارەخواز بخرێتە ژێر بێ ھۆشکاری گشتیەوە و پاشان چارەسەریەکانی بۆ بکرێ...

🔹ھۆکارەکانی ئەم ترسە چین؟

١-لایەنی دەروونی زۆر جار ئەم کەسە بە مندالی چارەسەرێکی ددانی بۆ کراوە و ئازاردراوە و ئەم ترسە لە خەیاڵی ماوەتەوە و تا تەمەنی پێگەیشتنیشی بەردەوامە لەگەڵی ، بۆیە پێویستە ھەرگیز باسی ترس و ئازاری ددان نەکرێ لای منداڵان..!!

٢-ھۆکارێکی تر ،بلاوکردنەوەی ئازاری بەنج و ترس و دلە راوکێیە لە ناو یەکتریدا ھەرگیز پێویست ناکات لە کەسێکی تر بپرسیت ،چارەسەریەکانی ددان چۆنە ئازاری ھەیە یاخود نا ،چونکە دواجار قسەی ئەم کەسە کار دەکاتە سەر لایەنی دەروونیت،چونکە ئەم حالەتی ترسانە زیاتر پەیوەندی بەلایەنی دەروونیەوە ھەیە بۆیە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆرێت .

٣-شێوەی ئامێر و دەنگی ئامێرەکانی چارەسەریەکانی ددان ،زۆرکات ھۆکارن بۆ دروستبوونی ئەم ترسە .

🔹چارەسەرەکانی چین؟

١-ھەولبدە زۆر ھێمن بیت و دکتۆرەکە بە ھاورێی خۆت ببینە و گفتوگۆی لەگەل بکە پێش دەست کردن بە چارەسەریەکە.

٢- زۆر کەس ترسی لە دەنگی ئامێرەکان ھەیە و پێی نا ئارام دەبێت ،لەم کاتەدا تۆ دەتوانی ھێدفۆنەکەت بەریت لەگەڵ خۆت و کاتی چارەسەریەکە بیکە گوێتو گوێ لە قورئان یاخود موزیکێک بگرە .

٣-منداڵەکەت لەدوای تەمەنی دووسالیەوە سەردانی دکتۆری ددانی پێبکە ،با ئاشنابێت لەگەلی بۆ ئەوەی کە پێویستی بە چارەسەر و پشکنین بوو نامۆ نەبێت لای و ترسی لێی نەبێ.

٤-زۆر ئارام بە کاتی بەنجکردن ،بەم شێوەیە ماسولکەکانت خاودەبن و ئازارت نابێ کاتی بەنجکردنەکە ،بەڵام بە پێچەوانەوە ئەگەر خۆت توند بکەیتەوە و دەستی دکتۆرەکە بگریت و رێگری بکەیت ماسولکەکانت گرژ دەبن و زیاتر ئازارت دەبێت.

♦️تێبینی ♦️

📍پێشتر باسم کردووە و دووبارە دەیڵێمەوە دایکان و باوکان کاتێک بۆ چارەسەری ددانی خۆتان دەچنە لای دکتۆر مندالەکانتان مەبەن لەگەل خۆتان تکایە،چونکە لەوەیە تۆ ببینێ کە بێ جولە لەسەر کورسیەک پالکەوتوی یان واھەستبکات دکتۆرەکە ئازارت دەدات شتەکان وئا مێرو دەنگی شتەکانی بەلاوە نامۆ بێت و کاریگەری نەرێنی لەسەر لایەنی دەروونی منداڵەکە جێ دێڵێت و دواجار کە خۆی پێویستی بە چارەسەر بێت ناوێرێت و رێگەنادات چارەسەری بۆ بکرێ و دەترسێ لە دکتۆرەکە .

📍ھەرگیز لەبەر چاوی منداڵەکانت باسی ئازار و ترسەکانی چارەسەری ددان مەکە چونکە ئەم قسانەی تۆ دەبنە ھۆکاری ئەوەی منداڵەکەت لە داھاتوودا لە دکتۆر ددن بترسێ.

د.تروسکە عبداللە
بە ھیوای سود🌸

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color