گرنگ

چەند ئەندامێکی کۆنگرێس بۆ بەرپرسانی رۆژئاوا: تا کێشەی کوردانی سوریا بەسیاسی چارەسەر نەکرێت، سەربازانی ئەمریکا ناکشێنەوە


 

 

بوار نیوز، تایبەت
بەپرسانی کۆشکی سپی لە دیدارەکانیاندا لەگەڵ شاندی بەرێوەبەرایەی خۆسەر لەباکورو رۆژهەڵاتی سوریا دڵنیاکردەوە تا کێشەی سوریا بەشێوەیەکی سیاسی چارەسەر نەبێت سوپای ئەمریکا لە سوریا ناکشێتەوە.
رۆژی ۲۲ ئەم مانگە، شاندێکی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر کە پێکهاتبو لەئیلهام ئەحمەد، نەزیرە گەورییە، غەسان عەلی یوسف، دوای سەردانی مۆسکۆ لە رووسیا، سەردانی واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان کرد.
سەبارەت ئاماج و ئەنجامەکانی ئەو شاندە لە واشنتۆن، سینەم محەمەد بە بوار نیوزی راگەیاند: "لەم سەرەنەدا شاندی رۆژئاوا لەگەڵ چەند ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لە کۆماری و دیموکراتەکان کۆبوونەوە، چاویان بە شاندەکەی ئێمە کەوت و پشتگیری خۆیان بۆ هێزەکانی سوریای دیمۆکرات و بەرێوەبەرایەتی خۆسەر دووپاتکردەوە".
وتیشی: "یەکێک لەئامانجەکانی شاندی رۆژئاوا ئەوە بوو لە واشنتۆن پشتگری سیاسی کۆشکی سپی بەدەست بێنن، خۆشبەختانە بەرپرسانی کۆشکی سپی بە شاندەکەیان راگەیاند تا کێشەی سوریا بە سیاسی چارەسەر نەبێت سەربازەکانی خۆیان لە سوریا ناکشێننەوەو بەردەوام دەبن لە پشتگیری بەرێوەبەرایەتی خۆسەر".
بەپێی رونکردنەوەی سینەم محەمەد، سەردانی شاندی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لەماوەیەکی نزیک لەسەر ئەرزی واقیع ئەنجامی زۆر باشی دەبێت.
تا ئامادەکرنی ئەم هەواڵە شاندی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە واشنتۆنەو بڕیارە چەند دیداری دیکە لەگەڵ ناوەندە سیاسییەکانی ئەمریکا ئەنجام بدەن..

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color