گرنگ

حکومەتی هەرێمی کوردستان ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار قەرزاری بەڵێندەرانە


 

 

لەسەردەمی کابینەی نۆیەم هیچ بڕە پارەک بەبەڵێندەران نەدراوە

بوار نیوز، تایبەت
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، حکومەتی هەرێمی کوردستان ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار قەرزداری بەڵێندەرانە، بۆ گەڕانەوەی پارەکانیان بەڵێندەران داوادەکەن هاوشێوەی وەزارەتەکان مانگانە 20 ملیار دیناریان پێبدرێت.
رۆژی دووشەممە، 27ی ئەیلولی 2021، سەرۆکی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان لەگەڵ ئاوات جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە. لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، ئەندازیار رزگار جەمال، سەرۆکی یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان بە بواری راگەیاند: "بۆ گەڕانەوەی کۆی قەرزەکان، پێشنیازێکی نوێمان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران کردووە، بەشێوەیەک مانگانە هاوشێوەی پێشینەی وەزارەتەکان، مانگانە 20 ملیار دینار بە بەڵێندەران بدرێتەوە".
لەبارەی وەڵامی وەزیری دارایی و ئەنجومەنی وەزیران، رزگار جەمال گوتی: "هەرچەندە وەزیری دارایی پاڵپشتی خۆی بۆ دەربڕین و هەوڵ دەدات ئەنجومەنی وەزیران رازی بکات، بەڵام هیچ کاتێک بۆ دانەوەی قەرزەکانمان دیارینەکراوە".
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی دارایی کە بە یەکێتی بەڵێندەرانی داوە، دەرکەوتووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلاری بەڵێندەران قەرزدارە.
تاوەکو پێش 10ی تەمموزی 2019 و دەستبەکاربونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، بڕی 200 ملیۆن دۆلار بە دوو قۆناغ بۆ بەڵێندەران خەرجکراوە، بەڵام ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بە بەڵێندەران نەدراوە.

بەستەری بوار نیوز لە یەكەم كۆمێنتە بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر وەربگری

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color