گرنگ

♦️دایک و باوکان تکایە ئەگەر بۆ چارەسەری ددانتان چونە لای دکتۆر منداڵەبچوکەکانتان مەبەن لەگەل خۆتان..


 
منداڵ ھەیە پێی دەلێی دەمت بکەوە سەیری ددانت بکەم بێ ئەوەی دەستی لێدەی ھاوار دەکات و دەگری ....!!!!
 
🔹ھۆکاری ئەمە چیە؟؟؟!!!
📍دیاردەیەکی زۆر باو کە دەبینرێ لە ناو کلینکەکانی دداندا ، دایک و باوکان منداڵە بچوکەکانیان دەھێنن لە گەڵ خۆیان کاتێک بۆ چارەسەری ددانی خۆیان ھاتوون ،کە ئەمە ھەڵەیەکی گەورەیە ...
📍زۆر جار ئیش بۆ دایکێک دەکەی منداڵە سێ ساڵ و چوار ساڵەکەی بە دیاریەوە لە تەنیشتیەوە وەستاوە ، ئەم دایکەش ھەر ترس و ئازارێکی ھەبێ کاتی چارەسەر منداڵەکە دەیبینێت و لە بیرکردنەوەی خۆیدا وا لێکی دەداتەوە ئەم دکتۆرە ئازاری دایکی دەدات دواجار کاریگەری نەرێنی جێدەھێلێت لەسەر لایەنی دەروونی منداڵەکە و لەوەیە رقی بۆ دکتۆرەکەش بۆ دروست ببێت و کاتێک خۆی پێویستی بە چارەسەری ددانە ھەرگیز ناھێلێ دکتۆرەکە دەستی لێبدات و چارەسەری بۆ بکات .
📍ئەرکی دایک و باوکانە کۆنترۆلی ئەم حاڵەتە بکەن و بە بیانووی (کەس نەبوو ئاگاداریبێت لە مالەوە بۆیە نارچاربووم ھێنام لەگەل خۆم ) ئەم حالەتە زیاتر نەکەن...
🔹چەند تێبینیەک
📍تکایە ھاوکاربن لەوەی منداڵەکانتان ددانەکانیان خۆشبوێت و گرنیگی با پاک و خاوێنیان بدەن ھەروەھا چارەسەریەکانیشیان خۆشبوێت و فێریان بکەن دکتۆر جێی ترس نیە و ئازاریان نادات بەلکو بە پێچەوانەوە ددانەکانیان چارەسەر دەکات تا ئازاریان نەمێنێ
📍مندالەکانتان لە تەمەنی دووسالیەوە ببەن بۆلای دکتۆری ددان ھەم بۆ پشکنین وە ھەم بۆ ئەوەی ئاشنای دکتۆرەکەش بێت و کاتێک پێویستی بە چارەسەری ددانێکی بوو ترسی لە دکتۆرەکە نەبێت ئامێر و ژووری چارەسەرەکەی بەلاوە نامۆ نەبێ و بەرھەلستی چارەسەرەکە نەکات.
📍تکایە با چیتر ئەم کلتورە نەمێنێ کە منداڵەکانتان بە دەرزی بترسێنن، ئاگاداری لایەنی دەروونی منداڵەکانتان بن ....
د.تروسکە عبداللە
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color