گرنگ

بوار هۆکاری رفاندنی رێبوار عەلی شامار ئاشکرا دەکات


 


ئەمرۆ، چ گرژییەک لەنێوان رێبواری عەلی شامار و لاڤەی هاوسەری بافڵ تاڵەبانی ڕویدا؟
بوار نیوز، تایبەت
ئێوارەی ئەمرۆ لاهور شێخ جەنگی بەشداری لەپرسەی کارمەندێکی دژەتیرۆری یەکێتی دەکات و لەو پرسەیە گرژی لەنێوان لاڤە مەلا بەختیار، هاوسەری بافڵ تاڵەبانی و رێبواری عەلی شامار دروست دەبێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەست بوار نیوز کەوتووە، لەکاتی بەشداریکردنی لاهوری شێخ جەنگی لەپرسەی (رێکەوت محەمەد هەیاس) کارمەندی دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی کە رێبوار عەلی شامار هاوڕێیەتی کردووە، لەپرسەکە دەمەقاڵێ و گرژی لەنێوان لاڤە مەلا بەختیارو رێبواری عەلی شامار دروست دەبێت و لەئەنجامدا رێبواری عەلی شامار پەلەماری لاڤە مەلا بەختیار دەدات کە هاوسەری بافڵ تاڵەبانییە.
دوای ئەم روداوە هێزێکی تایبەت بەفەرمانی بافڵ تاڵەبانی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی رێبواری عەلی شامار و لەسەر ئەو پەلەماردانە دەستگیری دەکەن.
رێبوار عەلی شامار پێشتریش فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوە، کەتۆمەتبار بوە بەهەڕەشەکردن لەشێرکۆ میروەیس ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color