گرنگ

لەکاتژمێری یەکەمی دەنگداندا نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح و سەڵاحەددین بەهاددین دەنگیاندا


 

بوار نیوز، هەولێر
لەکاتژمێری یەکەمی دەنگداندا، بەشێک لەسەرکردەی حیزبە سیاسییەکانی هەرێم بۆ هاندانی دەنگدەرانی حیزبەکانیان دەنگیاندا.
تا ئێستا هەر یەک لەسەڵاحەددین بەهاددین، ئەمینداری یەکگرتووی ئسلامی و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و چیا نەوشیروان مستەفا و بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق دەنگیان داوە.
سەرکردەی ئەو حیزبانە لەدوای دەنگدانیان لەلێدوانەکانیاندا داوا لەخەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەن گە بەشداری لەهەڵبژاردن بکەن و پەلە بکەن لەدەنگدان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color