بوار چه‌ند ساخته‌کارییه‌کی رێکخراوی پارتی له هه‌ولێر ئاشکرا ده‌کات
فەیسەڵی کەریم خان و هەرێم کەمال ئاغا کورسییان بۆ دەگەڕێتەوە؟
بوار نیوز، تایبه‌ت
به‌پێی به‌دواداچوونه‌کانی بوار له سنووری بازنه‌کانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای هه‌ولێر ژماره‌یه‌ک ساخته‌کاری رێکخراو ئه‌نجامدراوه، به‌هۆیه‌وه ئه‌نجامی ده‌نگدانی به‌شێک له کاندیده‌کان گۆڕانکاری به‌سه‌رداهاتووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌ست بوار نیوز که‌وتوه، سه‌ره‌ڕای رێ و شوێنه تونده‌کانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان عێراق بۆ رێگری له ساخته‌کاری، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر پارتی دیموکراتی کوردستان، چه‌ند جۆره ساخته‌کارییه‌کی رێکخراوی ئه‌نجامداوه، به‌هۆیه‌وه ژماره‌ی ده‌نگی کاندیده‌کان ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه.
بوار زانیویه‌تی، یه‌کێک له ساخته‌کارییه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان بریتیبووه له گواستنه‌وه‌ی سنووری ده‌نگدانی هه‌زاران کادیری خۆی له بازنه‌یه‌ک بۆ بازنه‌یه‌کی دیکه به ئامانجی ده‌رچوواندنی ژماره‌یه‌ک کاندید به ده‌نگی ده‌نگده‌رانی بازنه‌کانی دیکه.
هه‌ر به‌پێی به دواداچوونه‌کانی بوار، جۆرێکی دیکه له ساخته‌کاری رێکخراو ده‌رهێنانی میمۆری ئامێره‌کانی ده‌نگدان بووه بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک، به تایبه‌ت له‌سنووی قه‌زاکانی سۆران و بازنه‌ی یه‌کی هه‌ولێر.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، زۆربەی ئاڵوگۆڕەکانی دەنگەکانی پارێزگای هەولێر بۆ دوورخستنەوەی هەرێم کەمال ئاغا و فەیسەڵ کەریم خان بوون.
هه‌ر به‌پێی زنیارییه‌کان، تاوه‌کو نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه، 11ی ئۆکتۆبه‌ر، زیاتر له 161 سندوقی ده‌نگدان له سنووری پارێزگای هه‌ولێر شاردراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی فشاری کۆمسیۆن و لایه‌نێکی سیاسی وابڕیاره ئه‌و سندوقانه بگه‌ڕێندرێنه‌وه به‌غدا.
بوار زانیویه‌تی جگه له چه‌ند جۆرێک ساخته‌کاری رێکخراو له هه‌مانکاتیشدا له ژماره‌یه‌ک له بنکه‌کانی ده‌نگدان ئامێره‌کان براونه‌ته ده‌ره‌وه‌و ژماره‌یه‌کی سندوقی ده‌نگدان کراوه‌ته‌وه.
به‌پێی به دواداچوونه‌کانی بوار، زۆربه‌ی ساخته‌کارییه‌کان له دوای کاتژمێری 10ی شه‌و ئه‌نجامدراوه، ئه‌م هه‌وڵه‌ی پارتیش دوای ئه‌وه دێت که ئه‌نجامی ده‌نگدانی تایبه‌ت به دڵی ئه‌و حزبه نه‌بووه.
بوار زانیویه‌تی، ئه‌گه‌ر تانه‌کان له‌لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وه قبوڵ بکرێت و پشت ڕاستبکرێته‌وه، ئه‌وا به ئه‌گه‌رێکی زۆر ئه‌نجامی ده‌نگدان له هه‌رسێ بازنه‌که‌ی هه‌ولێر گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت، جگە لەبازنەی دوو.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌کان، له‌سه‌ر ئه‌و ساخته‌کاریانه ژماره‌یه‌ک به‌ڵگه‌و دۆکۆمێنت پێشکه‌شی کۆمسیۆن کراوه هه‌ر ئه‌مڕۆش نوێنه‌ری یه‌کێتیی چۆته کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له به‌غداو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێیتی له‌سه‌ر چه‌ند پرسه‌و ژماره‌یه‌کی پرسی دیکه کۆبۆته‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌کان، له‌سه‌ر ئه‌و ساخته‌کاریانه ژماره‌یه‌ک لایه‌نی سیاسی هانایان بۆ وڵاتانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی بردوه.