گرنگ

بەرپرسانی گۆڕان، داوای گەڕانەوەی سەرکردە تۆراوەکانی گۆڕان دەکەن


 
بوار نیوز، مەرجی سەرکردە تۆراوەکان ئاشکرا دەکات
 
داوای گەڕانەوەی خاوەندارێتی گردەکە دەکەن بۆ بزووتنەوەی گۆران
بوار نیوز، تایبەت
ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکەش، گۆڕان هیچ کورسییەکی پەرلەمانی نەبردووەتەوە.
نەبردنی کورسی لەلایەن گۆڕانەوە کاردانەوەی گەورەی درووستکردو بەو هۆیەشەوە پێشنیازکراوە گۆڕان یان هەڵوەشێتەوە، یان ڕێکخەرو ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن، بەرپرسیاری ئەو دۆخە هەڵگرن و دەستلەکاربکێشنەوە، هاوکات گۆڕان لەحکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێیی پارێزگاکان بکشێنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، داوا لەتەواوی سەرکردە تۆراوەکانی گۆڕان کردوە بگەڕێنەوە ناو گۆڕان و بتوانن هەموویان بەیەکەوە، بزوتنەوەی گۆڕان لەو دۆخە رزگار بکەن.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، هەر ئەمڕۆ ئەو کەسانە وەڵامی داواکارییەکانی بەرپرسانی گۆڕانیان داوەتەوەو چوار مەرجیان بۆ سەرکردەکانی ئێستای گۆڕان پێشنیار کردووە. کە بەو مەرجانە دەگەڕێنەوە ناو گۆڕان.
مەرجەکان بریتین لە:
یەکەم: خاوەندارێتی گردەکە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان بگوازرێتەوەو لەسەر ناوی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا نەمێنێت.
دووەم: کشانەوەی دەستبەجێ لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و حکومەتە خۆجێییەکان، بەپارێزگاری سلێمانیشەوە.
سێیەم: دەشت لەکار کێشانەوەی دەستبەجێی رێکخەری گشتی و سەرجەم ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن.
چوارەم: دروستکردنی دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزووتنەوەی گۆڕان.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان گفتوگۆ لەبارەی ئەو چوار داواکارییە دەکەن و وەڵامی ئەو سەرکردە تۆراوانە دەدرێتەوە. کە بەشێکیان ئەندامانی پێشووی پەرلەمانی عێراق و کوردستانن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color