گرنگ

پارتی لەسلێمانی لەماوەی 29 ساڵدا، لەگەڵ زیاد بونی ژمارەی دەنگدەران بۆ دوو هێندە %57 دەنگەکانی لەدەستداوە


 

 

بوار نیوز، سلێمانی
بەپێی ئاماری دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی پارتی دیموکراتی کورستان %57ی دەنگەکانی لەنێوان ساڵانی 1992 تا 2021 لەدەستداوە. بەشێوەیەک پارتی دیموکراتی کوردستان لەیەکەمین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستان کە دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ پەرلەمانی کوردستان 92هەزارو 449 دەنگی لەو پارێزگایە بەدەستهێنابو، بەڵام لەدواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆی دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسنوری ئەو پارێزگایە 39 هەزارو 659 دەنگە. ئەمە لەکاتێکدایە رێژەی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێم لەسنوری ئەو پارێزگایە لەماوەی 29 ساڵی رابردوودا بۆ زیاتر لەدوو هێندە بەرز بووەتەوە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان لەو پارێزگایە زیاتر لەنیوەی دەنگەکانی لەدەستداوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color