🔺خواردنی ھەندێ دەرمان کاریگەری خراپ لەسەر ددان بەجێ دەھێلێت و رەنگێکی زەردباو تاریکیان لەسەر جێ دەھێلێت،وئەم حالەتە بەتایبەت کاتێ دەردەکەوێ کە دەرمانێک بۆ ماوەیەکی درێژ بەکاربھێنرێ
🔺حالەتی گۆرانی رەنگی ددانەکان بەھۆی دەرمانەوە زیاتر لە ددانی مندالاندا دەردەکەوێت بە بەراورد بە گەورەکان لەبەر ئەوەی ددانی مندالان لە کاتی دروستبوون و پێگەیشن و گەشەدان و دەرمان زیاتر کاریگەریان لەسەر جێ دەھێلێ
🔺ئافرەتانی دووگیان پێویستە بزانن بەکارھێنانی ھەندێ دەرمان لەکاتی دووگیانیدا ،ھۆکارێکی ترە بۆ گۆرانی رەنگی ددانی مندالەکانیان و بۆیە زۆر پێویستە لەژێرچاودێری پزیشک و لە ژێر رێنمایی پزیشکدا دەرمان بەکاربھێنن.
🔷کام دەرمانانە دەبنە ھۆی گۆرانی
رەنگی ددان؟
١-دەرمانەکانی دژە ھەستیاری لە جۆری (ئەنتی ھیستامینەکان)
٢-دەرمانی دابەزاندنی پەستانی خوێن
٣-جۆرە جیاوازەکانی شروبی ئاسن
٤- دژە زیندەیەکان(دژە بەکتریاکان)
سەرباری ئەو کاریگەریەی 📍نەرێنیە دەرمانەکان ،ناتوانرێ و ناکرێ بەکارنەھێنرێن و لە کاتی پێویستدا زۆر زەرورە بەکاربھێنرێن ،بەلام بۆ دوورکەوتنەوە لەو لایەنە نەرێنیە دەکرێ چەند رێگایەکی خۆپارێزی بەکاربھێنرێ.
چارەسەرەکان🔹
١-شروبی ئاسن جا چ بۆ مندال بەکاربێت یان گەورە دەکرێ بە قەسەب بخورێتەوە بۆ ئەوەی راستەوخۆ قوت بدرێ و بەر ددانەکان نەکەوێ.
٢-یاخود دەکرێ دوای بەکارھێنانی دەرمان غەرەرغەرەیەک بە ئاو بکەیت.
٣-سپیکردنەوە بە لەیزەر و بەکارھێنانی مەعجونی سپیکردنەوە ش رێگایەکی ترن لە
چارەسەرەکان
تێبینی♦️
مندالان زەرەرمەندی یەکەمن لەم لایەنەدا و ئەم حالەتەیان تێدا بەربلاوە ،بۆیە زۆر گرینگە بێ راوێژی پزیشک دەرمان بەکارنەھێنرێت و لە ژێرچاودێری و بە پێی رێنمای دروست بەکاربھێنرێ.