شرۆڤە, سەرتیپ وەیسی
په‌سه‌ندكردنی یاسایی بودجه‌ی 2021ی عێراق و جێگیركردنی خواستی حكومه‌ت و پارتی له نێو بودجه‌دا، ئه‌وه‌مان نیشانده‌دات هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانی هیوا و به‌شێكی یه‌كێتیی، له رووی ستراتیژییه‌وه هیچ شتێكی لێ شین نابێت ئه‌ویش له‌به‌ر دووهۆكار:
هۆكاری یه‌كه‌م؛ لایه‌نی شیعه قه‌زیه‌ی كورد به به‌یه‌ك پاكێج و پارچه سه‌یر ده‌كه‌ن، له‌م حاڵه‌ته‌شدا پارتی له پێش هه‌مووان و دواتریش یه‌كێتیی به لاوازی، ته‌عبیر له كورد ده‌كه‌ن، چونكه دواجار ئه‌وان حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیان له‌به‌رده‌سته.
خۆ جیاكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی هیوا و به‌شێكی یه‌كێتیی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هئیچ ئه‌نجامێكی نابێت، چونكه فراكسیۆنی هیوا، كاتێك دێنه سه‌ر قه‌زیه‌ی مافه‌كانی كورد، وه‌كو ده‌ڵێن : دارێكیان به ده‌سته‌وه‌یه هه‌ردوو سه‌ری پیسه، بۆیه نازانن له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌رگری بكه‌ن، یاخود دژی ئه‌و پێشنیازانه بوه‌ستنه‌وه كه پارتی پێشكه‌شی ده‌كات، چونكه ئه‌وكات شه‌قامی كوردی به جۆرێكی هه‌ڵه ته‌فسیری پێشنیازه‌كانیان ده‌كات، له‌و لاشه‌وه ماشێنی ئیعلامی به‌وه‌ی ئه‌وان دژی قه‌زیه‌ی كوردین له به‌رامبه‌ریان ده‌جولێندرێت. به‌غداش پارتی و یه‌كێتیی ده‌خوێنێته‌وه و ئه‌وانیش به حاكمی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌زانێت.
هۆكاری دووه‌م؛ كاتێك شاندی حكومه‌ت ده‌چێته به‌غدا ئه‌گه‌ر بۆ خۆنواندنیش ( واته به درۆزنانه‌ش وا نیشان بده‌ن به‌رپرسێكی باشن بۆ هه‌رێم) دواجار ئه‌وان به ناوی حكومه‌ت و هه‌رێم قسه ده‌كه‌ن.
پارتی براوه‌ی یاریه‌كه بوو
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان جگه له ( محه‌ممه‌دی حاجی محمود ) هه‌موویان له‌گه‌ڵ بژارده‌ی رێككه‌وتن بوون له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام له‌سه‌ر شێوازی پێكهاتنه‌كه بۆچوون و پێشنیازی جیاوازیان هه‌بو، به‌ڵام دواجار ئه‌و شێوازه په‌سه‌ندكرا، كه پارتی ده‌یویست و سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد. بۆیه ئه‌وانه‌ی شانازی ده‌كه‌ن به پێكهاتنی هه‌رێم وبه‌غدا و به‌یاننامه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه‌واته ده‌بێت شانازی به سیناریۆیه‌كه‌ی پارتیش بكه‌ن. ئه‌گه‌ر پارتی له‌م گفتووگۆیانه‌دا هیچیشی ده‌ستنه‌كه‌وتبێت ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه فرۆشتنی نه‌وتی خسته ناو چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی.
یه‌كێتیی و رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێم
ئه‌و كه‌سه‌ی له گفتووگۆكانی به‌غدا و هه‌ولێر، رۆڵی واجیهه‌ی بینی و پشكی شێری ده‌ستكه‌وته‌كانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه قوباد تاڵه‌بانی و تیمه‌كه‌یه‌تی ( له نێویان دوو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی تێدایه). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی و دوو وه‌زیری دیكه‌ی یه‌كێتیی رۆڵیان هه‌بوو، به‌ڵام له به‌یاننامه‌كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگیدا، به تایبه‌ت سوپاسی ئه‌و سێ كه‌سه نه‌كراوه، له‌كاتێكدا ئه‌وان ته‌عبیرن له یه‌كێتیی و تیمی یه‌كێتیی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له بری ئه‌وه هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی ئه‌و فه‌زڵه‌ی بۆ خودی خۆی گه‌ڕاندۆته‌وه.
ئه‌گه‌ر هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به‌غدا و هه‌ولێری بۆ تیمی یه‌كێتیی له حكومه‌ت و سیاسه‌تی یه‌كێتیی بگه‌ڕاندبوایه باشتر بو، چونكه ئه‌وكاته تۆماتیكی ده‌ستكه‌وته‌كه بۆ خودی خۆی ده‌گه‌ڕایه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دواجار هه‌ر خۆی هاوسه‌رۆك و كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و حزبه‌یه و باشی و خراپی ئه‌و حزبه بۆ به‌رپرسی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێویستی ده‌كرد هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی، له بری ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌دا خۆی به براوه نیشان بدات و به جێناوی " من " قسه بكات، هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌یاننامه‌كه‌یدا سوپاسی ئامۆزاكه‌ی و دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی دیكه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی بكات.
هه‌وڵه بێ ئه‌نجامه‌كانی هاوپه‌یمانی هیوا
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی فراكسیۆنی هیوا، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به ناوی هه‌رێمه‌وه ده‌چێته‌وه به‌غدا و لایه‌نه‌كانی به‌غداش هه‌موو كورد به یه‌ك پارچه و پاكێج سه‌یر ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه ده‌ره‌نجامی ئه‌و كار و سیاسه‌تانه‌ی ئه‌وان له‌ماوه‌ی رابردوو گروتوویانه‌ته‌به‌ر، چ به گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ سه‌ر به‌غدا بێت، یاخود هه‌ر هه‌وڵێكی دیكه، چاوه‌ڕێ ناكرێت نه له ئێستا و نه له ئاینده‌شدا هیچ ده‌ره‌نجامێكی ئه‌وتۆی لێبكه‌وێته‌وه، بۆیه ده‌ره‌نجامی كاره‌كانیان ئه‌وه‌یه، كه چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌بنه ژماره‌ی گه‌وره و پاڵه‌وان، به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌و فراكسیۆنه‌ش به ناچاری یاری پۆپۆلیستی ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌وڵه‌كانیان له چوارچێوه‌ی قسه و هه‌وڵی بچووك و شه‌خسی ده‌مێننه‌وه.
سوتانی كارتی لامه‌ركه‌زیه‌ت
یه‌كێك له خراپییه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ یه‌كێتیی و لایه‌نه‌كانی دیكه، سوتاندنی كارتی فشاری لامه‌ركه‌زیه‌ت و جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی بو، چونكه پارتی و حكومه‌ت به جێبه‌جێكردن و جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و مادده و بڕگانه‌ی له یاسایی بودجه‌دا هاتووه و تایبه‌تن به كورد براوه‌ن و هیچ رێگه‌یه‌كیان نه‌هێشتۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر پرسی لامه‌ركه‌زیه‌ت و جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی وه‌كو كارتێكی فشار بكرێت. به جێبه‌جێكردن و جێبه‌جێنه‌كردنیش مادده‌كانی تایبه‌ت به كورد له بودجه‌دا ئه‌وكات ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی به‌غدا.