گرنگ

لایەنە شیعەکان رێککەوتن، بەرێککەوتن پۆستی سەرۆک وەزیران یەکلایی بکەنەوە


 

بوار نیوز، تایبەت
ئێوارەی ئەمرۆ بەبەشداری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر سەرکردە شیعییەکان لەماڵی هادی عامری سەرۆکی رێکخراوی بەدر کۆبونەوەو لەو کۆبوەنەوەیەدا تەواوی لایەنە شیعەکان گەیشتونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لەپێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
سەرەکیترین بڕیاری کۆبونەوەی هاوبەشی سەرکردە شیعەکان رێککەوتنیانە لەسەر شێوازی دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، کە پێشتر بانگەشەی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە دەکرا لەلایەن موقتەدا سەدرەوە، بەڵام لەو کۆبونەوەیەدا بڕیار دراوە کە پۆستی سەرۆک وەزیران بەتەوافوق یەکلایی بکرێتەوەو وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکومەتیش بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن بەسەر لایەنەکاندا دابەش بکرێت.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا بڕیاری ئەوە دراوە کە چەند لێژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پێکهاتەی کورد و سوننە بۆ شێوازی بەشداریکردنیان و وەرگرتنی بۆچونیان لەبارەی بەشدارییان لەکابینەی نوێی حکومەت.
هەروەها لایەنە شیعەکان لەسەر ئەوەش رێککەوتوون کە لەنێوان خۆیاندا گفتوگۆ بکەن لەبارەی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بۆ ئەوەی هیچ کام لەهێزەکان بەتەنیا خۆی وەک گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی نەناسێنێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color