گرنگ

🔷سودی فلۆراید چیە بۆ ددانی منداڵ؟


 

  د.تروسکە عبداللە 

زۆر جا دایکان و باوکان دەپرسن 🔹ھیچ رێگایەک ھەیە ددانی منداڵەکانمان بەھێز بکات یاخود ھیچ رێگەیەک ھەیە ددانەکانیان بپارێزێ لە کلۆربوون ...؟

بەکارھێنانی فلۆراید یەکێکە لە رێگاکانی پاراستن وبۆ بەھێزبوونی ددانی منداڵان بەکاردێ.

🔷مندالان تا تەمەنی سەروو شەش ساڵی دەبێت دایک و باوکان ددانیان بۆ بشۆن و رێژەیەکی زۆر کەم ھەویری ددانیان بۆ بخەنە سەر فڵچەکانیان (ئەوەندەی دنکە برنجێک )ھەویری ددانیان بۆ لەسەر فلچە دابنێن و فێریان بکەن چۆن ددانیان بشۆن و پێیان بلێن بە ھیچ جۆرێ ھەویری ددان نابێ قوت بدەن و پێویستە تفی بکەنەوە.

🛑رێگاکانی وەرگرتنی فلۆراید چین؟

🔺فلۆراید بە شێوەیەکی سروشتی لە پێکھاتەی ئاوی خواردنەوەی ماڵاندا ھەیە و دەگاتە جەستە
فلۆراید پێکھاتەی ددان بەھێز دەکات و ددان دەپارێزێ لە کلۆربوون

🔺یەکێکی تر لە رێگاکانی وەرگرتنی فلۆراید شۆردنی ددانەکانە بەو ھەویری ددانانەی کە رێژەیەکی تەندروست و پێویست فلۆرایدیان تێدایە.

🔺رێگایەکەی تر دانان و پێدانی رێژەیەکی باش فلۆرایدە بە ددانی مندالەکانتان کە لەلایەن پزیشکی ددان ئەنجام دەدرێ و چەند رێگایەک ھەیە دەتوانرێ بە کاربھێنرێت و ئەم چارەسەرەش بە رێژەیەکی بەرچاو ددانی مندالەکەت بەھێز دەکات و لە کلۆربوون دەیانپارێزێت.

🔷مندالان لە تەمەنی سێ ساڵیەوە دەتوانرێ ھەویری ددانیان بۆ بەکاربھێنرێ.

🔺پێویستە ھەویری ددانی تایبەت بە مندالان بۆ مندالان بەکاربھێنرێ کە رێژەیەکی کەمتر فلۆرایدی تێدایە بە بەراورد بە و ھەویری ددانانەی تر ئەویش لەبەر ئەم ھۆکارانە ...

١- مندال زۆرکات برێک ھەویری ددان قوت دەدات و ھەمووی تف ناکاتەوە دەرەوەی دەم ئەمەش زیانی ھەیە بۆ جەستە

٢-یاخود برێکی زۆر فلۆراید دووبارە دەبێتە ھۆی تێکچوونی رەنگی ددانەکانی مندالەکان.

🔸لە خوار تەمەنی سێ سالیەوە دەتوانرێ ئەو ھەویری ددانانە بۆ منداک بە کاربھێنرێ کە سروشتی و بێزیانن و
زۆر گرینگە منداڵان بە شێوەیەکی دروست فێری ددان شۆردن بکرێن و فێریان بکەن بە ھیچ شێوەیەک مەعجونی ددان نابێ قوت بدەن بۆ ئەوەی زیان بە گەدە و ریخۆلەیان نەگات و تەندروست بن
قوتدان برێکی زۆر فلۆراید دەبێتە ھۆی ژەھراویبوون ی گەدەو مەترسیدارە.

🔻فلۆراید دەتوانێ کلۆری ددان لە سەرەتای دروستبوونیدا بوەستێنێ و ددانەکە بپارێزێ لە خراپ بوون.

-تێبینی🔔

پێویستە منداڵ لە دوای یەک سالیەوە سەردانی پزیشکی ددانی پێبکرێ ھەم بۆ پشکنین ھەم بۆ ئاشانابوون لە گەل دکتۆر و بینینی ئامێرەکان ،و بۆ ئەوەی کاتێک پێویستی بە چارەسەر بوو نەترسێت و شتەکانی لەلا نامۆ نەبێت.

بەھیوای سود🌸

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color