بوار نیوز، دهۆك
شاخی شەنگال له‌رووی سه‌ربازییه‌وه شوێنێکی زۆر گرنگ و ستراتیژییه، ئێستا عێراق، ئێران، تورکیا و هێزه‌کانی ئێزدی نزیک له‌پارتی کرێکارانی کوردستان، هه‌وڵی جدییان بۆ ئەوەیە شاخی شەنگال له ژێر کۆنترۆڵی ئه‌وان بێت.
شاخی شەنگال بۆ عێراق زۆر گرنگه، چونکه تاکه شاخی سه‌خته له‌ژێر ده‌ستی عێراق بێت، که هاوسنووره له‌گه‌ل سوریا و 80 کیلۆمه‌تر نزیکه له‌سنووری تورکیا.
شاخی شەنگال له 1991 بایه‌خێکی زۆری بۆ رژێمی به‌عس هه‌بوو، چونکه له‌و کاته‌دا سوپای سه‌دام حسێن 39 موشه‌کی دوور هاوێژی له ناوچه‌ی (چل مێران) واته سه‌ر شاخی شەنگال ئاراسته‌ی ئسرائیل کرد.
چیای شەنگال به‌تایبه‌ت و شەنگال به‌گشتی، بایه‌خێکی زۆری بۆ ئێران هه‌یه، چونکه رێڕه‌و یان ته‌واوکه‌ری هیلالی شیعییه، له‌باشووری عێراق به‌ره‌و سوریا و لوبنان درێژ ده‌بێتەوە، بۆیه ئێستا ئێران به‌ناردنی هێزی زیاتری حه‌شدی شه‌عبی شیعه بۆ سه‌ر شاخی شەنگال سودمه‌ندترین هێزه له شەنگال.
شاخی شەنگال بۆ (په‌که‌که) گرنگه، چونکه په‌که‌که ده‌توانێت له‌دواڕۆژ، بۆ درووستبوونی هه‌ر مه‌ترسییەک له‌سه‌ر ئێزدییه‌کان له‌نزیکترین شاخ که شاخی (بێخێره) له‌قه‌زای زاخۆ بگاته شاخی شەنگال. به‌ڵام له رێگه‌ی په‌که‌که‌دا پێشمه‌رگه‌ی پارتی له سحێلا و رووباری دیجله هه‌ن. كەناڵی بەیەكگەیشتنی هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستانە كە بۆ پەكەكە رۆژئاوای كوردستان ستراتیژێكی گرنگە.
ئایا (په‌که‌که) لهگارهو ناچه‌کانی دیکه‌ی بادینان ده‌توانێ سود له‌شاخی شەنگال وه‌ربگرێ؟
ئه‌گه‌ر (په‌که‌که) بتوانێت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی له‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا بکات هه‌ر له (باشیک و به‌هزان) تاوه‌کو ته‌له‌عفه‌ر و شەنگال، ئه‌وا (په‌که‌که) ده‌توانێت له‌قه‌زای شێخان و لالش که نزیکن له‌چیای گاره بگاته شەنگال و له‌وێ به‌ره‌و رۆژئاوای کوردستان.
تورکیا و شاخی شەنگال
سه‌رکرده‌کانی تورکیا زۆر به‌راشکاوی ده‌ڵێن سه‌ربازییه‌کانی ئێمه ده‌چنه شەنگال، به‌هانه‌ی تورکیا بۆ هێرشی سه‌ر شەنگال "له‌ناوبردنی (په‌که‌که) له چیای شەنگال و نه‌هێشتنی ئه‌و هێزانه‌ی که به هاوکاری( په‌که‌که) دامه‌زرابوون".
تورکیا ده‌یه‌وێت به درووست‌کردنی بنکه‌ی سه‌ربازی له‌شه‌نگال وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ گه‌شتن به‌خه‌ونی عوسمانیه‌کان بگات به (ویلایه‌تی مۆسڵ) مانه‌وه‌ی سوپای تورکیا لهشەنگال گه‌ره‌نتی زیاتر ده‌دات به تورکیا بۆ کردنه‌وه‌ی دره‌وازه‌ی (ئۆڤاکۆ) که له‌دواڕۆژێکی نزیک ئه‌و پرۆژه‌یه له‌گه‌ل حکومه‌تی عێراق جێبه‌جێ دەكرێت.
مانه‌وه‌ی سوپای تورکیا ده‌بێته هۆکارێک که تورکیا بتوانێ دیمۆگرافیای شەنگال بگۆڕێ و به ده‌رکردنی ئێزدییه‌کان، پاشان تورکمانه‌کانی تهلهعفەر لەشهنگال نیشته‌جێ بکات و پشتگیری‌یان بکات.
خاڵێكی دیكەی ستراتیجی بۆ توركیا ئەوەیە كە بەبوونی لەشەنگال هەموو جولەیەكی پەكەكە لەو سنورە، سنوردار دەكات و دابڕانێكی گەورەش لەنێوان رۆژئاوای كوردستان و هێزەكانی پەكەكە لەناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان دروستدەكات.