گرنگ

بریکاری وەزیری تەندروستی: لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئۆمیکرۆن لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بڵاو دەبێتەوە


 

 

بوارنیوز، تایبەت
بریکاری وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات تائێستا پێنج حاڵەتی جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە (ئۆمیکرۆن) تۆمارکراون، بەڵام دڵنیام لە چەند هەفتەو مانگی داهاتوودا ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسە لە زۆر ناوچەو شاری دیکەی هەرێمی کوردستان بڵاوببێتەوە، هاوکات جەختیش دەکاتەوە لێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسین خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

د. ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم بە بوار نیوزی ڕاگەیاند: هۆشداریماندا بوو لە ئایندەیەکی نزیکدا جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراوبە (ئۆمیکرۆن) لە هەرێمی کوردستان تۆماردەکرێت، بەداخەوە کە هەروابوو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە دهۆک پێنج حاڵەتی لە جۆری (ئۆمیکرۆن) تۆمارکراون ئەوەش دوای ئەوەی ئەو کەسانەی توشبوون لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە، بەڵام تائێستاش هەر ئەو پێنج حاڵەتەمان هەیە و هیچ گومانلێکراوێکی دیکەش لەشارەکانی دیکە بوونی نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دڵنیام لەماوەی یەک دوو هەفتەی داهاتوودا یان کەمتر لەمانگێک هەمان ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) ناوچە جیاجیاکانی دیکەی کوردستان دەگرێتەوە، بۆیە زۆر گرنگە هاووڵاتیان زیاتر پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و وەرگرتنی ڤاکسین ببن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color