گرنگ

مەسرور بارزانی ماڵی مام جەلال و لاهور شێخ جەنگی یەك دەخات


 

بوار نیوز، سەرتیپ وەیسی

لە دوای كۆنگرەی یەكێتیی‌، بۆ یەكەمجارە ماڵی مام جەلال ( باڤڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی) لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی ئامۆزایان ئەوەندە لێك نزیكببنەوه،‌ بە تایبەت لەسەر پڕۆسەی ئێستای حوكمڕانی هەرێمی كوردستان.
ئەو نزیكبوونەوەی ماڵی مام جەلال و لاهور شێخ جەنگی پەیوەندی بە سازش نەكردنی مەسرور بارزانی و مل نەدانی ناوبراو بووه ‌ بۆ داواكارییەكانی یەكێتیی.
لە دواین كۆبوونەوەدا، كە هەفتەی رابردوو لە ماڵی بەرهەم صاڵح لە مێرگەپان ئەنجامدرا، هەموویان هاوڕابوون، كە چیتر ئەو بێ باكی و گوێنەدانەی پارتی قبوڵ نەكرێت.
ئێستا یەكێتیی لەسەر ئەو پڕۆژەیەی لەسەر لامەركەزییەت پێشكەشی كردوە، چاوەڕێی پارتی و مەسرور بارزانی دەكات، ئەگەر رێككەوتن لەسەر ئەو پڕۆژەیە نەكرێت، لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی سەركردایەتی ئەو حزبە، پرسی بەشداریكردنی یەكێتیی لە كابینەی نوێ یەكلادەكرێتەوە.
لەسەر داواكاری و فشارەكانی یەكێتیی لە كۆبوونەوەی دوێنیی نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، پشتگیری لە داواكارییەكانی یەكێتیی كردوە، بەڵام نێچیرڤان بارزانی هیچی لە دەست نایەت.
باڤڵ، لە كۆبوونەوەی دوێنێدا، داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی كردبوو، ئەگەر پارتی گوێ نەگرێت.
قوبا تاڵەبانی، وەكو جێگری سەرۆكی حكومەت بە یاسا لە لایەن مەسرور بارزانی دەسەڵاتی پیدراوە، بەڵام ئێستا وەزیرێكی حكومەت، كە دەیەوێ لێپێچینەوەی لەگەڵ بكات پەیوەندی بە لاوازی خۆی و كۆمەڵێك هۆكار هەیە لەوانە:
* قوباد تاڵەبانی، ئەوكاتەی هاتە هەولێر تەنها دوو خانووی لە گوندی ئەمەریكی هەبو، ئەویش لە لایەن نێچیرڤان بارزانی بۆی كڕابو، بەڵام ئێستا قوباد تاڵەبانی لە رێگەی بازرگان و كەسە نزیكەكانی ‌، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان، بۆتە خاوەنی كۆمەڵێك بەرژەوەندی گەورە، بۆیە زۆرجار بەهۆی ئەو بەرژەوەندییە گەورانە سازش دەكات.
* تاڵەبانی بچووك، زۆرجار لە پێناوی رازیكردنی ماڵی بارزانی و زۆجاریش لە پێناو پاراستنی یەكڕیزی و دروست نەبوونی كێشە، هەموو هەنگاوەكانی لە بەرژەوەندی پارتی دەنێت. بۆ نموونە لەسەر پرسی لامەركەزیەت و چەسپاندنی بڕگەیەكی تایبەت بە پێدانی موچە راستەوخۆ لە لایەن بەغداوە، ناوبراو رێگری كرد ئەو بڕگەیە له لایەن‌ لیژنەی دارایی پەرلە‌مانی عێراق بچەسپێندرێت، لەسەر ئەو پرسە هەڕەشەی لە ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە حزبەكەی خۆی كرد. لەسەر كەیسی غالب محمەممەدیش بەهەمان شێوە ملكەچی فەرمانی پارتی بوو.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color