گرنگ

کۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان دوا دەکەوێت


 

 

بوارنیوز، تایبەت
ئەگەر هەیە بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دوابکەوێت، کە بڕیارە 26ی ئەم مانگە لەشاری سلێمانی ببەسرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوارنیوز کەوتووە، بەهۆی کێشەکانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان، ئامادەکارییەکانی بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەکە وەک پێویست نەچووەتە پێشەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی تەواو نەبوونی ئامادەکارییەکان، ئەگەر هەیە کۆنفرانسی نیشتمانی گۆڕان لە 26ی کانوونی دووەمەوە دوابخرێت بۆ 15ی شوباتی داهاتوو.
کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بڕیاریدا لە 26ی کانوونی دووەم کۆنفرانسی نیشتمانی ببەستێت، کە لەدوای ئەو بڕیارەوە کێشەکانی ناوخۆی گۆڕان رۆژ بەڕۆژ زیاتر بووە، کە چەند مانگێکە بەردەوامە.

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color