گرنگ

هاوڵاتیەکی ئێرانی بەھۆی سەرماوە لە سلێمانی رەقبۆتەوە و گیانی لەدەستدا


 

بوار نیوز، تایبەت

هاوڵاتیەکی ئێرانی بەھۆی سەرماوە لە سلێمانی رەقبۆتەوە و گیانی لەدەستدا.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە بوارنیوزی ڕاگەیاند "کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە دۆزینەوەی تەرمێک ئاگادارکراینەوە، کاتێک تیمەکانمان چوونە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت ھاوڵاتییەکی بە ڕەگەز ئێرانییە و لە خانوویەکی تەواو نەکراو لە گەرەکی رزگاری شاری سلێمانی بەھۆی سەرماوە رەقبۆتەوە و گیانی لەدەستداوە".

وتیشی "ئەو ھاوڵاتیە ئێرانیە لە سلێمانی کرێکاری کردووە و ناوی عەلی مورادیانەو تەمەنی ٤٥ ساڵەو تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color