شۆفڵەكەی وەرگەڕاو گیانی لەدەستدا
بوارنیوز- تایبەت
محەمەد فایەق، لەرێگابوو بۆ ئەوەی بە شۆفڵەکەی رێگای گوندەکانی بناری بەمۆ بکاتەوە، کە بەهۆی بەفر بارینەوە گیراوان، بەڵام شۆفڵەکەی وەرگەڕاو گیانی لەدەستدا
پێش نیوەڕۆ ئەمڕۆ هەینی 21/1/2022، لەكاتی چوونی بەرەو ناحییەی بەمۆ بەمەبەستی پاككردنەوەی ڕێگای سەرەكی ئەو ناحیەی و گوندەكانی دەوروبەری، محمد فایەق، شۆفڵەکەی وەرگەڕاو گیانی لەدەستدا.
سمكۆ سالار، بەڕێوەبەری ناحییەی بەمۆی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە بە بوارنیوی ڕاگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتی هاووڵاتییەك بەناوی ( محەمەد فایەق) كە شۆفێری شۆفڵە بە مەبەستی پاككردنەوەی ڕێگای سەرەكی ناحییەی بەمۆ و گوندەكانی دەوروبەری بەرەو ناحییەی بەمۆ دەڕوات، بەڵام لە نزیك سەرتەكی بەمۆ شۆفڵەكەی وەردەگەڕێت و بەو هۆیەوە ئەو هاووڵاتییە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، شۆفێری ئەو شۆفڵە خۆبەخشانە بەو كارە هەڵساوە، بەڵام بەداخەوە پێش ئەوەی بگاتە شوێنی مەبەست شۆفڵەکەی وەرگەڕا و گیانی لەدەستدا.
تاوەکو ئێستا نەتواندراوە ڕێگا سەرەكییەكانی ناحییەی بەمۆ بكرێنەوە ئەوەش بەهۆی زۆری ئەو ڕێژە زۆرەی بەفر لەوسنورە باریوە، هەروەها دروستبوونی بەستەڵەك لەڕێگای گوندەکان.