یه‌کێتیى له‌سه‌ر پرسى دانانه‌وه‌ى دکتۆر به‌رهه‌م پاشه‌کشه ناکات
بوار نیوز، تایبه‌ت
یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان تاوه‌کو ئێستا له‌سه‌ر بڕیارى هه‌فته‌ى رابردووى مه‌کته‌بى سیاسى حزبه‌که‌ى به کاندیدکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆککۆمارى عێراق سووره و چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ پارتى کۆببنه‌وه و دواین هه‌ڵوێستى پارتى له‌و باره‌یه‌وه بزانن.
به‌پێى زانیارییه‌کانى بوار نیوز، تاوه‌کو ئێستا مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى سووره له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆککۆمار، له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سعود بارزانى ڤیتۆى له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح هه‌یه و به‌شێکى مه‌کته‌بى سیاسی یه‌کێـتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هیچ جۆره سازشێک به دۆڕان و بردنه‌وه‌ى یه‌کێتیى له‌سه‌ر پرسى سه‌رۆککۆمار نه‌کرێت، بەڵکو چاوه‌ڕێ بکه‌ن بزانن دواین هه‌ڵوێستى پارتى له‌وباره‌یه‌وه چییه.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌کانى بوار، که له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادارى نێو یه‌کێتیى ده‌ستیکه‌وتووه، بۆچوونێک له‌ناو ئه‌و حزبه هه‌یه که شاندێکى یه‌کێتیى سه‌ردانى پارتى بکه‌ن و به ره‌سمى داواى کشانه‌وه‌ى هۆشیار زێبارى بکه‌ن، به‌ڵام به‌شێکیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن به دۆڕان و بردنه‌وه بچنه ناو کۆبوونه‌وه‌ى مانگى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق و هیچ جۆره سازشێک نه‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه.