گرنگ

یەكێتی لەبەغداوە كار بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك دەكات


 

 

بوارنیوز: بەغدا
یەكێتی دەیەوێت یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك بخانە ناو گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری گفتوگۆكانی شاندی یەكێتی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان دراوە بە بوارنیوز، یەكێتی دەیەوێت لەكاتی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق پرسی یەكلاكردنەوەی پارێزگاری كەركوكیش تاوتوێبكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، یەكێتی دەیەوێت لەرێگەی بەغداوە پرسی پارێزگاری كەركوك یەكلابكاتەوە، كە ماوەیەكە بووەتە كێشەی نێوان پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی.
سەرچاوەكە وتیشی: یەكێتی نایەوێت زیاتر یەكلابوونەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك دوابكەوێت، ئەوەش بەهۆی كێشەكانی لەگەڵ پارتی‌و دەیەوێت لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ئەو پرسەش یەكلابكاتەوە.
پێشتر یەكێتی شاندێكی لەمەكتەبی سیاسی پێكهێنا، ئەوەش بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە توركمان‌و عەرەبەكانی كەركوك، بۆ ئەوەی رازیان بكات بەدانانی پارێزگارێكی نوێ‌ بۆ ئەو شارە.
پارێزگاری كەركوك لەساڵی 2017وە بە وەكالەت بەرێوەدەبرێت، كە لای پێكهاتەی عەرەبەو یەكێتی ئەو پۆستە بە پشكی خۆی دەوانێت، بۆیە كار بۆ وەرگرتنەوەی دەكات.


بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color