گرنگ

هۆڵیود سمایڵ بۆتە چاو لێکەری و لاسایکردننەوە!!


 

 

🔷هۆلیود سمایڵ چیە و چۆن دەکرێ ئایا ددانەکە بچوک دەکرێتەوە؟نرخی چەندە؟

د.تروسکە عبداللە
بەهیوای سود

🔹هۆلیود سمایڵ کیفێکی جوانکاریە کە بۆ ددانەکانی پێشەوە دەکرێ و زەردەخەنەیەکی جوان دەبەخشێبەکەسەکە ،بەلام مەرجە ئەو کەسەی هۆلیود سمایل دەکات ددانەکانی بە شێوەیەکی گشتی تەندروست و بێ موشکیلە بن.

🔺ئەوکەسانە کێن کە بۆ هۆلیود سمایڵ گونجاون؟

▪️کەسێک رەنگی ددانەکانی زەرد بێت و حەز بکات ددانی سپیتر و رەونەقدارتر دەربکەوێ.

▪️کەسێک ددانەکانی پێشەوەی دەماربڕین بێت یاخود پڕکراوەبن و ڕەنگیان گۆرابێت بە تتێپەربوونی کات.

▪️یاخود کەسێک ددانەکانی پێشەوەی نارێکیەکی کەمیان تێدابێت، بەڵام ئەگەر نارێکیەکی زۆریان هەبێت دەبێ سەرەتا تەلی راستکردنەوەی ددانی بۆ دابنرێ پاش راستبوونەوەی ددانەکانی دەتوانێ هۆلیود سمایل بکات.

🔶ئایا لەکاتی ئامادەکاری هۆلیود سمایل ددانەکان بچوک دەکرێنەوە ؟
🔸بە شێکی کەم لە رووی دەرەوەی ددانەکان دەگیرێ بۆ ئەوەی کیفێکی جوانکاری زۆر جوان و سروشتی دەربکەوێ،ئەو بچوکردنەوەیەی لە هۆلیود سمایل بەکاردێت کەمترین بەش لە ددانەکە لادەبرێت بەبەراورد بە جۆرەکانی تری کیف.

🛑نرخی چەندە؟💯

نرخی هۆلیود سمایل بەپێی مەواد و موختەبەر و دکتۆرەکە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆرێت ، بەلام بەشێوەیەکی گشتی نرخێکی گرانی هەیە و بە بەراورد بە جۆرەکانی تری کیف لە هەموویان گرانترە.

🔵تێبینی:
بۆ کەسێک کە ددانی ڕێکەو هیچ موشکیلەیان نیە و تەنها لەبەرچاو لێکەری ،دەیەوێ ئەم جۆرە کیفە جوانکاریە بکات ، دەڵێ هۆلیود دەکەم لەبەر ئەوەی فڵان کەس کردوویەتی و جوانە..!!! واباشترە نەیکات و دوای خەڵک نەکەوێ…و دەسکاری پێکهاتەی ددانەکەت مەکە ئەگەر هیچ کێشەیەکت نیە…!

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color