گرنگ

رێککەوتنی (چین - عێراق) ڕێکــەوتنی نەوت بەرامبەر ئاوەدانکردنەوە


 

بوار نیوز، بەغداد


ڕێکــەوتنی عێراق و چیـن دێـتەوە بەر باس و وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیران، حــەسەن نـازم رایدەگەیەنێت "مـستەفا کازمی تیمی حکـومەتی عێراقی ڕاسپاردوە بەکاراکردنەوەی ڕێکـەوتنامەی عێراق و چین.
لەزۆرێک لەکابینە جیاجیاکانی حـکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق لەیەکتێگەیشتن لەگـەڵ وڵاتی چین ئەنجامدراون، بـەڵام لەکابینەکەی د.عـادل عەبدولمەهدی ئەم لێکتێگەیشتنانە گۆڕدرا بۆ ڕێکـەوتن و ئەو کـاتەی عەبدولمەهدی بە سەرۆکایەتی وەفدێکی ۳۱ کەسی کە تیایاندا سەرجەم پارێزگارەکـانیپارێزگاکانی عێراق هەبوون بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ لە چــین مـانەوە و ڕێکەوتنێکیان واژووکرد، کـە بەبڕوای بەشێـک لە شارەزایانی عێراق هەر ئەو ڕێکـەوتنە وایکرد عادل عەبدولمەهدی دەست لەکار بکێشێتەوە.


ڕێـــکەوتنی چین و عێراق گرنگی چیە و بەنـدەکانی چین؟

1- ڕێکەوتنەکــە دەچێتە چوارچێوەی ڕێکەوتنی دۆستانە، لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک پەنا دەبرێتە بەر دادگا نێودەوڵەتیەکان بۆیەکلایکردنەوەی.

2- ڕێکەوتنەکە بـۆ ۲۰ ســاڵە.

3-سندوقی عێراقی چینی بۆ ئاوەدانکردنەوە دادەمەزرێت لەلایەن حکومەتی عێراق و کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری گەرەنتیەوە (لەنێو ٥باشترین کۆمپانیا جیهانیەکان بانکی ناوەندی یەکێکیان هەڵدەبژێرێت)بۆ چاودێری کارەکان.

4-لایەنی چینی پارێزەری ڕێکەوتنەکە بریتی دەبێت لە دامەزراوەی (ساینو شۆر) کە دامەزراوەیەکی حکومی باڵایە.

5- ڕۆژانە ۱۰۰هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن عێڕاقەوە دەدرێت بەچین لەڕێگەی هەردوو کۆمپانیایی (زنهوا و سینۆک)چینی نشتیمانی، ئیراداتی ئەم بڕەش دەخرێتە سندوقی عێڕاقی چینی.

6- بەرزترین ڕێژەی متمانەی مالی بانکە چینیەکان بۆ سندوقی عێراقی چینی ۱۰ ملیار دۆلار دەبێت، لەگەڵ زیادەی پاڵپشت کراو لەلایەن حکومەتی چینی .

7- ئەگەر قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکان سەرکەوتوبو، عێراق خوازیاری زیاتری وەبەرهێنان بوو، ڕێژەی هەناردەی نەوت بەرز دەکرێتەوە بۆ ۳۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، چین ڕێژەی خەرجیەکانی بەرزدەکاتەوە بۆ ۳۰ملیار دۆلار.

8- بڕی پارەکە دەخرێتە بانکی (ستک بانکەوە)، دواتر حەواڵە دەکرێت بۆ بانکی فیدراڵی ئەمریکی لەنیوۆرک کە سەرپەرەشتی فرۆشتنی کۆی نەوتی عێراق دەکات، هەژماری فرۆشتنی عێراقی تێدا هەیە، دواتر دەگوازرێتەوە بۆ سەر هەژمارێکی تایبەتی بەناوی هەژماری وەبەرهێنان.

9-هەژمارێکی دیکەی بانکی دادەنرێت بۆ قەرزەکان (repay account) پاڵپشتی پێدانی ڕێژەی زیادەکان دەکات.

10- سندوقەکە ئەم پڕۆژانە پاڵپشتی دەکات:
فڕۆکەخانە
دروستکردنی قوتابخانە
دروستکردنی پردو ڕێگاوبانی خێراو دەرەوەی شارەکان
هێڵی ئاسنی (لەنێویشیان هێڵی ئاسنینی فــاو -زاخۆ)
چارەسەرکردنی پیسی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات.
دروستکردنی باڵەخانەی نیشتەجێبوون
پڕۆژەکانی وزە وکارەبا و پاڵاوگەکان.
هەر پڕۆژەیەکی دیکە کەحکومەت بەگرنگی دەزانێت.

ئەگەر تێچووی پڕۆژەیەک بەنموونە ۱ملیار دۆلار بێت ئەو بڕەی لەسندوقەکە وەردەگیرێت(٨٥۰ملیۆن دۆلار لەلایەن چین و۱٥۰ملیۆن دۆلاری لەفرۆشتنی نەوتی عێڕاق دەبێت.

11- ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژەکانی بە یەک پاکێج ڕەزامەندی لەسەر دەردەبڕێت بۆ نموونە بونیاتنانی ۲ هەزار قوتابخانە بەگرێبەستێکی کراوە دەبێت بەناویpen contract

بەهەزاران هەلی کار لەگەڵ دەستپێکردنی ڕێکەوتنەکە دەڕەخسێت.

بیانوی نەیارەکانی ئەم رێککەوتنە بریتیە لەوەی حکـومەت بێ دەنگــ بوە لە ئاشکراکردنی وردەکارییەکـانی ڕێکەوتنەکە بۆ ڕایگشتی و هەروەها ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندی نـەکردوە. هەروەها پێیان وایە ئەم ڕێکـەوتنە بەمانایی گرەو دێت لەسەر نەوتی عێراق کە سەرچاوەی سەرەکی داهاتی دەوڵــەتە بۆ ماوەی بیست ساڵ دەخرێتە گرەوەوە. نەیارەکانی ئەو رێککەوتنە پێیان وایە ئەم ڕێکـەوتنە فێڵی حکومەتی چیـنە کە بەفێڵی قەرزەکـانی چین ناسراوەو وایکرد لەوڵاتێکی وەکو ئۆغەنـدا چین لەبەرامبەر قەرزی کـەڵەکەبووی زۆری وڵاتەکە دەست بەسەر کـۆمەڵێک شوێن و داهاتی ستراتیژی وڵاتـەکەدا بگرێت یاخــود دەروازە گرنگـەکانی وڵات کۆنترۆڵ بکات وەک ئەوەی بەسەر بەندەری چوادر لە پاکستان و بەندەری میومباسی لە کینیا و هامبانتوتا لە سریلانکـا هــات.
نەیارەکانی ئەم رێککەوتنە پێیان وایــە هیچ گـەرەنتیەک نیە لەسەر کوالێتی پرۆژەکانی چین و هەروەها هیچ گەرەنتیەک نیە چین دەستی کاری عێراقی لەپرۆژەکـانی جێ بکـاتەوە.

ئەو لایەنانەی پاڵپشتبوون بۆ ئەنجامدانی ئەم رێککەوتنە گروپێکی فراوان بوون و پێیان وایـە ئەم رێککەوتنە یەکێکـە لەگرنگترین ڕێکەوتنەکانی عێراق چونکـە: سەد هەزار بەرمیل نەوتی داواکراو بەرامبەر بەم پرۆژانـە بەشێکی کەمەو کاریگەری لەسەر عێراق نابێت لەکاتێکـدا عێراق مانگـانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکـات و ئێستا بەهۆی بڕیارەکانی ئۆپیک دابەزیوە بۆ سێ ملیۆن بەرمیل. هەروەهـا پێیان وایە ئەمە قەرز نیـەو هاوکارییە بۆ ماوەیەکی درێژ بۆ عێراق.

تــاوەکو ئێستا دیار نیە ڕێکـەوتنی عێراق وچین کەی دەچێتە بواری جێ بەجێکردنـەوە، بەڵام زۆرێک لە هێزە شیعیەکان بەتایبەت هێزەکانی نزیک لە ئێران دڵخۆشن بەم ڕێکـەوتنە بەئامانجی بڕینی دەستی ئەمریکـا لە پرۆژە ستراتیژییەکانی عێـــراق .

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color