گرنگ

بەنــدەری فاوی گەورە، کوردستان دەکـات بەنـاوەندی ئاڵوگۆری بازرگانی ئاسیـاو ئەوروپا


 

بوار نیوز، بەغداد


مـستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەردی بناغەی دوا قۆناغی بەندەری فاوی گەورەی دانـا، کە دروستکردنی شۆستەو شوێنی لەنگـەرگرتنی کەشتییەکانە، تا ئێستا دەستوەردانی بەردەوامی دەرەکی و ناوخۆی هەیە، بەڵام ئەم دەستوەردانانە نەبووەتە هۆی راگرتنی کارەکـانی بەندەرەکە. بەپێچەوانەوە حکومەتـەکەی کازمی دڵنیایی دەدات لەتەواوکردنی ئەو پرۆژەیە.
هەرچــەندە تاوەکو ئێستا ئەو پرۆژەیە قوربانیەکی هەبووە کـە سەرۆکی پێشوی کۆمپانیای داوێی کۆری بوو کەکۆمپانیای جێبەجێکاری بەندەرەکەن، بەهۆی فشاری زۆری سەری بۆ وەستاندنی کارەکانیان کۆتایی بەژیانی خۆی هێنــا، بەڵـام بەدروستنەکردنی ئابووری عێراق و هاوڵاتیانی دەبنە قوربانی.

٭بەندەری فاوی گەورە بەدووهەمین گەورەترین بەندەر دادەنرێت لەڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و دەهەمین بەندەر لەجیهان.

٭پڕۆژەکـە یەکێکە لەپڕۆژە ستراتیژیەکانی عێراق زیاتر لە ۱۰ ساڵە بڕیاری لەسەردراوە دروست بکرێت.

٭تێچووی پڕۆژەکە زیاترە لە ٥ ملیار یۆرۆیە.

٭بەندەرەکە توانای هەڵگرتنی ساڵانەی بۆ شتومەک ۹۹ملیۆن تۆنە.

٭ ئێران و کوەیت و بەشێک لەوڵاتانی کـەنداو هەموو هەوڵێکیاندا بۆ ئەوەی عێراق نەبێت بەخاوەنی ئەم بەندەرە.

٭بەبونی ئەو بەندەرە عێراق دەبێتە گەورەترین ناوەندی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و ڕۆژئاوا.

٭پرۆژەی ئاڵوگۆڕو هاتوچۆی ئاوی جیهان بەتەواوەتی دەگۆڕێت.

٭هەر لەگەڵ تەواو بونی بەندەرەکە پرۆژەی هێڵی شەمەندەفەری فــاو-ئیبراهیم خەلیل دروست دەکرێت.

یەکێک لەو پرۆژانـەی لەگـەڵ نزیک بونەوە لەتەواو بوونی بەندەری فاو دروست دەکرێت هێڵــی ئاسنینی درێژی فــاو-زاخــۆیە کەلە شەمەندەفەری بازرگانی بۆ گـواستنەوەی کـاڵا پێکهاتووە بەگوێرەی ماستەر پلانی وەزارەتی گواستـنەوەی عێراق ئەم هێڵە بەزیاتر لەشەش پارێزگـا تێپەڕ دەبێت لە نێویشیان سلێمانی و دهۆک هەیە
چاوەڕوان دەکرێت سودی ئابوری گـەورە بۆ ئەو پارێزگایانە دروست بکـات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color