گرنگ

بزوتنەوەی ئیسلامی و حیزبی سۆشیالیست و حیزبی شیوعی، دژ بە هەموواری یاسای هەڵبژاردن هەڵوێست وەردەگرن


 
بزوتنەوەی ئیسلامی و حیزبی سۆشیالیست و حیزبی شیوعی، دژ بە هەموواری یاسای هەڵبژاردن هەڵوێست وەردەگرن
بوار، تایبەت
بەپێی زانیارییەکانی بوار، هەر یەک لە بزوتنەوەی ئیسلامی و حیزبی سوشالیست و حیزبی شوعی، پێشنیارێکیان داوەتە پارتی و یەکێتی کە لەکاتی هەموواری یاسای هەڵبژاردن ئەوان بێ ڕۆڵ نەکرێن و لەهەموواری یاساکەدا بەرژەوەندی ئەوان لەبەرچاو بگرن.
هەر یەک لەپارتی و یەکێتی لەئێستادا لەگفتوگۆدان لەبارەی هەموواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داوای ئەوەی کردووە کە هەرێمی کوردستان لەیەک بازنەییەوە بکرێت بە چوار بازنەی هەڵبژاردن.
لەئەگەری ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر ئەو پێشنیارەی یەکێتی، ئەوا حیزبە بچووکەکان زیانێکی گەورەیان بەردەکەوێت و هەر یەک لە بزوتنەوەی ئیسلامی و حیزبی شوعی و حیزبی سۆشیالیست ناتوانن لە هیچ بازنەیەک هەڵبژاردن کورسی بەدەست بێنن.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، ئەو حیزبانە داوایان کردووە لەسەر ئاستی هەرێم حیساب بۆ دەنگی ئەوان بکرێت نەک دەنگەکانیان بفەوتێت. بۆ ئەو مەبەستەش حیزبە بچووکەکان داوایان لەپارتی و یەکێتی کردووە لەکاتی هەمواری یاسای هەڵبژدن میکانزمێک دیاریبکرێت بۆ ئەوەی دەنگی ئەوان لەسەر ئاستی هەرێم حیسابی بۆبکرێت نەک لەسەر ئاستی بازنەکانن.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، ئەو حیزبە بچووکانە بەپارتی و یەکێتییان ڕاگەیاندووە، ئەگەر پێشنیارەکانی ئەوان بەهەند وەرنەگیرێت، ئەوا هەڵوێست وەردەگرن و بەشداری هەڵبژاردن ناکەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color