گرنگ

50 هەزار سەگی بێلانە لەسنوری پارێزگای سلێمانی هەیەو 18 هەزاریان لەناو شارەكەدان


 
50 هەزار سەگی بێلانە لەسنوری پارێزگای سلێمانی هەیەو 18 هەزاریان لەناو شارەكەدان
بوار: سلێمانی
50 هەزار سەگی بێلانە لەسنوری پارێزگای سلێمانی هەیەو 18 هەزاریان لەناو سەنتەری شاری سلێمانیدان، ئەوەش بەپێی ئامارێكی رێكخراوی پارتی سەوزی كوردستان.
رێكخراوەكە لە راگەیەنراوێك ئاماژەی بەوە كردووە، كە لە ئێستادا پرسی سەگی بێلانە و بەڕەڵا ئەو گرفتانەی ڕۆژانە دروستی دەکەن لە پەلاماردانی خەڵکی و ھاتنە نێو سەنتەری شار بووەتە پرسێکی بەربڵاو و لایەنە پەیوەندیدارەکان و خەڵکی بەخۆوە سەرقاڵ کردووە بەجۆرێک دانیشتوانی سلێمانی توڕە و بیزارن و داوا دەکەن بە زووی شارەکە لەو سەگانە پاک بکرێتەوەو بە پێچەوانەوە ڕێکخراوە ئاژەڵ دۆستەکان و چەند کەسایەتیەک داوا پاراستنی ئەو سەگانە دەکەن.
پارتی سەوزی كوردستان هەروەها رایگەیاندووە، دوای فشارێکی زۆری خەڵکی شارەوانی سلێمانی بڕیاری دا بەزوترین کات کاری وەرگرتنی ئەو سەگانە لەو شێڵتەرە نوێیەی کە دەکەوێتە نزیک بازگەی عەربەت بە کۆتا بھێنرێت و ئیدی ئەو گرفتە چارە بکرێت .
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color