گرنگ

بەرهەم ساڵح، پشت ئەستورە بە پشتگیرییەکانی ئێران


 
بەرهەم ساڵح، پشت ئەستورە بە پشتگیرییەکانی ئێران
بەرهەم ساڵح، گومانی لەنزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی هەیە
بوار، تایبەت
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشێوەیەکی نهێنی لەسەر چەند تەوەرێک ڕێککەوتوون کە ماوەی چەند مانگێکە کێشەیان هەیە لەسەری.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، یەکێتی و پارتی بەشێوەیەکی سەرەتایی ڕێککەوتوون لەسەر کشاندنەوەی ڕێبەر ئەحمەد کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەبەرامبەر چەند مەرجێکدا کە پارتی هەیەتی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوار کەوتووە، بەرهەم ساڵح گومانی هەیە لەڕێککەوتنی کۆتایی نێوان پارتی و یەکێتی، یەکێتی ناوبراو لەبەرامبەر چەند دەستکەوتێت بکاتە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، بەرهەم ساڵح ئەو نیگەرانییانەی لای کەسە نزیکەکانی باسکردووە، کە ئەو پشت ئەستوورە بە پشتگیرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، نەک پشتگیریی یەکێتی نیشتیمانی، چونکە سەرکردەکانی یەکێتی لەژێر کاریگەری کۆماری ئیسلامی ئێران پشتگیری لە ئەو دەکەن و لەڕووی جەماوەریشەوە یەکێتی دەیەوێت سوود لەوە ببینێت کە ڕکابەرایەتی پارتی دەکات.
بەرهەم ساڵح ئەوەشی گوتووە، کە خودی خۆی گومانی لەیەکێتی هەیە کە لەگفتوگۆکانیدا لەبەرامبەر جێبەجێکردنی چەند داواکارییەک لەلایەن پارتییەوە ئەوا ئەو بکەن بەقوربانی و دەست هەڵبگرن لەپشتگیری ئەو.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color