گرنگ

شێخ نەهرۆ كەناڵێكی ئاسمانی دەكاتەوە


 
شێخ نەهرۆ كەناڵێكی ئاسمانی دەكاتەوە
کەناڵێکی گشتی دەبێت
بوار، سلێمانی
شێخ نەهرۆ كەسنەزانی، رابەری تەریقەتی قادری لە جیهان، كەناڵێكی ئاسمانی دەكاتەوە، كە بارەگاكەی لەشاری سلێمانی دەبێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، كەناڵەكە كەناڵێكی كۆمەڵایەتی ئاینی گشتی ‌و سیاسی دەبێت.
بارەگای سەرەكی كەناڵەكە لەشاری سلێمانی دەبێت‌و ئۆفیسی لە زۆربەی شارەكانی تری عێراق‌و هەرێمی كوردستان دەبێت.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە لەئێستادا ئامادەكارییەكان بۆ كردنەوەی كەناڵەكە دەستیپێكردووەو ئەركەكەش دراوەتە چەند رۆژنامەنووسێكی نزیك لە شێخ نەهرۆو ئەوانیش كار بۆ وەرگرتنی كۆمەڵێك رۆژنامەنووسی تر دەكەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color