گرنگ

خۆت دەتوانیت باشترین هەویری ددان (مەعجونی ددان)بۆ خۆت هەڵبژێریت،چۆن؟!


 
خۆت دەتوانیت باشترین هەویری ددان (مەعجونی ددان)بۆ خۆت هەڵبژێریت،چۆن؟!
د.تروسکە عبداللە
پزیشکی ددان
🔹پێش هەموو شت دەبێ لە خۆت بپرسی تۆ چیت دەوێ؟چ کێشەیەکت هەیە ؟
🔸-ئیلتیهانی پوکت هەیە؟
🔸-جگەرە دەکێشی و دەتەوێ ددانت سپی ببێتەوە؟
🔸-بۆنی ناخۆشی ناو دەمت هەیە؟
🔸-لیکت کەمە و هەست دەکەی دەمت وشکە؟
🔸-ددانت رەنگیان زەردربووە؟
🔺تۆ دەبێ بە پێی جۆری کێشەکەت مەعجونەکەت هەڵبژێریت ،هەر شەریکەیەکی مەعجون چەندین جۆر مەعجونی هەیە هەر یەکەیان و تایبەتن بە چارەسەری کێشەیەک، بۆ نمونە ،کە تۆ ئیلتیهابی پوکت هەیە دەبێ مەعجونێک بەکاربێنیت تایبەتبێت بە ئیلتیهابی پوک نەک سپیکردنەوەی ددان….!!
🔶پرسیارە باوەکانی ناو خەڵک
١- مەعجونی سەر عەرەبانە و بازاڕ جیاوازی هەیە لەگەڵ هی سەیدەلیەکان؟
٢- مەعجونی سپیکردنەوە بەکاربێنم زیانی هەیە؟
٣- مەعجونی سروشتی تا چەند باشە بەکاری بێنم؟
٤- منداڵە بچوکەکەم دەتوانێ ئەو مەعجونە بەکاربێنێ کە هە مومان لە ماڵەوە بەکاری دێنین؟
٥- ئەو مەعجونانەی ریکلامیان بۆ دەکرێ لە پەیجەکان زیانیان هەیە؟
٦- راستە دەڵێن مەعجون هەیە بە یەک هەفتە ددانت سپی دەکاتەوە؟
🔶وەڵامەکانی من
١- مەعجونی سەر عەرەبانە بێت یان سەیدەلیە کە لە شوێنێکی گونجاو هەڵنەگیرا و خۆری بەرکەوت خراپە و پێکهاتەکەی تێکدەچێ ،بۆیە پێویستە لە شوێنێک بیکریت کە بزانیت شێوازی هەڵگرتنەکەی گونجاوە و بەرواری بەسەرچونەکەی نزیک نەبێ.
٢- مەعجونی سپیکردنەوە دەکرێ بەکاربێت ،بێ زیان لەژێر ئەم رێنمایانەدا
-ددانی کەسەکە هەستیار نەبێت
-بەردەوام بەکاری نەهێنێ
واتە هەفتەی سێ جار یان چوار جار بەکاری بێنێ و بە هاوبەشی لەگەڵ جۆرێکی تری مەعجون بەکاربێت بۆ ئەوەی بە دووربیت لە زیان گەیاندن بە ددانت.
٣- مەعجونی سروشتی هیچ زیانی نیە ئەگەر بەکاربێت ،بەڵام زۆر روونە کە فلۆراید یەکێکە لە پێکهاتەکانی زۆربەی مەعجونەکان و زۆر سود بەخشە بۆ بەهێز بوونی ددان و پاراستنی ددان لە کلۆر بوون،بەڵام مەعجونی سروشتی ئەم ماددەیەی تێدانیە ،
٤- منداڵە بچوکەکەت پێویستی بە مەعجونی تایبەت بە خۆیەتی ،ئەو رێژە فلۆرایدەی بۆتۆ پێویستە جیاوازە لەگەڵ ئەوەی بۆ منداڵ پێویستە،ئەمە جگە لەوەی تامی مەعجونی کەسانی پێگەیشتوو زۆر جیاوازە لە و تامانەی لە مەعجونی منداڵدا بەکاردێت ،بۆیە زۆر گونجاوتر و باشترە مەعجونی تایبەت بە منداڵی بۆ بەکاربهێنی.
٥- ڕیکلام مانای ئەوە نیە بەرهەمەکە خراپ بێت بەڵام مانای ئەوەش نیە زۆر باش بێت ،بۆیە زیرەکی خۆت لەجیاکردنەوەی باش و خراپ لێرەدا دەوردەبینێ ،هەر مەعجونێ ریکلامی بۆ کرا یەکسەر باوەڕ مەکە باشە ،بپرسە لەسەری لە کەسانی شارەزا و دەتوانی سێرچی بۆ بکەیت و لەسەری بخوێنیتەوە.
٦- کورت و پوخت وەڵامی ئەم پرسیارە بدەمەوە هەر مەعجونێ لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ددانت سپی بکاتەوە ،زیان بە ددانت دەگەیەنێ ،مانای ئەوەیە ماددەی رووشێنەر وزبری تێدایە و چینی یەکەمی ددانت زیانی پێدەگات،مەعجونێ بەکاربێنە لەماوەی مانگێک کاریگەریەکەی دەربکەوە نەک لە ماوەی سێ ڕۆژ بۆ ئەوەی بە دووربیت لە زیان گەیاند بە ددانت و تووشی هەستیاری نەبیت.
⚠️تێبینی⚠️
- 🔺مەپرسن بۆ ناوی هیچ جۆرێکی مەعجوونی ددانم نەهێناوە ،زۆربەیان باشن و بە نزیکەیی هەمان پێکهاتەیان هەیە ،ئەگەر من لێرە ناوی شەریکەیەکی مەعجون بێنم خەڵک دەبێتە دوو بەرە هەیە دەڵێ بۆ بەس ناوی ئەو جۆرە دێنێ خۆمن فڵان جۆر بەکاردێنم زۆریش باشە ،هەیە دەڵێ ڕیکلامی بۆ دەکات دیارە رێکەوتنێکی هەیە لەگەڵ ئەم شەریکەیە ،بۆیە تەنها ئەوە روون بێت لات بەشی زۆریان باشن و سودیان لێدەبینی ئەگەر بە وریایەوە بیکریت و بزانی لە کوێ دەیکریت و چۆن بەکاریدێنیت…
- 🔺گرانترین مەعجون بەکاربێنیت، ناتوانی ددانت سەد لە سەد بپارێزی ئەگەر شێوازی شۆردنی ددانت هەڵە بێت و پەتی ددان بەکارنەهێنی،بۆیە ئەوە بزانە مەعجونی ددان ڕێگایەکی بچوکی پاراستنی ددانتە نەک هەمووی…!
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color