به‌ده‌ر له‌وه‌ی كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، له كه‌یسی پێلاوگرتنه‌كه‌ی بۆ به‌رده‌م مێزی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، گویڕایه‌ڵی سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی بووه و كابرایه‌كی پۆپۆلیسته و زۆربه‌ی كات جوله و قسه و نمایشه‌كانی ده‌چێته چوارچێوه‌ی موزایه‌ده، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌رهه‌ق به كازم فاروق كراوه، چه‌ندین هه‌ڵه‌ی یاسایی و دژ به په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی تێدایه، مه‌گه‌ر ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان جورئه‌تی ئه‌وه بكه‌ن ئه‌و هه‌ڵه زه‌قانه ئه‌نجامبده‌ن ، چونكه :
* پەرلەمان مولکی خەڵکە، واتە ھەمو خه‌ڵك بۆی هه‌یه سەردانی پەرلەمان و چاودێری دانیشتنەکان بکات، ئەمەش بە یاسا و پەیرە و رێك خراوە، پرسیار ئەوەیە چۆن سەرۆکایەتی پەرلەمان دەتوانن رێگا بگرن، به‌وه‌ی پەرلەمانتارێك نەتوانێ بێتە ناو باڵه‌خانه‌ی پەرلەمان و ژووره‌كه‌ی خۆی پۆلیسێك رێگری لێبکات، لە کاتێكدا بە گوێرەی پەیڕە و دەرگای بۆ ھەمو خەڵک کراوەیە ؟!
* سەرۆکایەتی پەرلەمان بە گوێرەی پەیڕە و ته‌نها دەسەڵاتی رێكخستن و زه‌بتی دانیشتنەکانی ھەیە، بۆ ئەوەش دەتوانێت رێگا نەدات ئەندامەکە، تەنھا بەژداری ئەو دانیشتنە بکات، كه پێچەوانەی پەیرەو کارێکی کردبێت و دانیشتنی داھاتوو دەتوانێت ئامادە بێت، بەڵام ماوه‌ی چه‌ند دانیشتنێكه ته‌نانه‌ت رێگای نادەن بێنه ناو باڵه‌خانه‌ی پەرلەمان.
* به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ میوان و میدیاكارانیش به ره‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌توانن ئاماده‌یی كۆبوونه‌وه‌كان بن، یانی چی سه‌رۆكی فراكسیۆنێك مه‌حروم بكرێت بێته باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان ؟!
*ئەگەر سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ ئەم کارەیان پشتیان بە دەرکردنی بریار بەستوە لە رێگای دەنگ دانی ئەندامانەوە، نا یاسایبوونی ئه‌و بڕیاره له‌وه‌وه دێت، چۆن ده‌كرێت بریار لە ناو ھەمان دانیشتن بدرێت، بەڵکو دەبێت پرۆژە یاسای بۆ پێشکەش بکرێت، دواتر خوێندنەوەی بۆ بکرێت، ئینجا گفتوگۆ و راپۆرت نوسین و دەنگ دان دێته پێشه‌وه.
لە خولی سێیەمی پەرلەمان، کاتێك پەرلەمانتار (پێشەوا تۆفیق) دەبەی لە ده‌سته‌ی سەرۆکایەتی و كه‌مال كه‌ركوكی گرت، پارتی پرۆژە یاسایەکی ئامادەکرد و پێشکەش کراو دوای گفتوگۆ پەسند کرا، کە بۆ ماوەی چوار مانگ رێگا نەدرا بەژداری کۆبونەوەی پەرلەمان بکات، بەڵام رێگای درابوو سەردانی پەرلەمان بکات.
ئەو بریارەی ده‌رهه‌ق به كازم فاروق نایاسایە، بەڵام گرفت ئەوەیە لایەنی تایبەتمەند لە ھەرێم نییە، ھاوشێوەی دادگای دەستوری ھەڵیوەشێنێتەوە، بەڵکو ھەر دەبێت پەرلەمان خۆی ھەڵیوەشێنتەوە.
كه‌واته كه‌مال كه‌ركوكی، نه‌وه‌ی سه‌رده‌می شۆڕش، له رێواز فایه‌قی نه‌وه‌ی سه‌رده‌می زانكۆ جوانتر و دیموكراسیتر بیری كردۆته‌وه !
ساڵ بەساڵ خول دوای خول په‌رله‌مان به‌ره و لاوازی خراپتر ده‌چێت، باشترین چاره‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و گۆڕانكاریكردنه له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانه.