گرنگ

سەرۆکی پەرلەمان، هەمواری پڕۆژە یاسای توندو تیژی خێزانی ڕاگرتووە - ئیبراهیم عەلی


 
سەرۆکی پەرلەمان، هەمواری پڕۆژە یاسای توندو تیژی خێزانی ڕاگرتووە
ئیبراهیم عەلی
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، د. ڕێواز فایەق، دوای کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هەمواری یاسای توندوتیژ خێزانی، کۆبونەوەی لەگەڵ سەرجەم سەرۆک فڕاکسیۆنەکانی پەرلەمان کردووەو بانگهێشتی کردوون بۆ نوسینگەکەی خۆی و پێی وتون بە گفتوگۆ لەسەر هەموارەکە ئەوەی پێچەوانەی شەرع بێت لایدەبەین و هەر کەلێنێکی یاسایی هەبێت لە پڕۆژەکە چاکی دەکەین، بەڵام نابێت بەهیچ شێوەیەک هەموارەکە بەو شێوەیە دەنگدانی لەسەر بکرێت.
لەکۆبونەوەکەدا ئەوەی بەسەرۆک فڕاکسیۆنەکان گوتووە کە ئەو سەرجەم کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لەسەر ئەو بابەتە ڕادەگرێت تا ئەو کاتەی بە گفتوگۆی سەرجەم لایەنەکان دەگەن بە ڕەشنوسێکی باش بۆ یاساکە.
هەر لەو کۆبونەوەیە کە لەگەڵ سەرۆک فڕاکسیۆنەکان، کردوویەتی سەرۆکی پەرلەمان، پێی وتون کە ”دەقی ڕەشنوسەکە دەنێرێتە لێژنەی باڵای فتوا لە هەرێمی کوردستان”، بۆ ئەوەی ئەوانیش بۆچوونی خۆیان بدەن لەسەر بڕگەو ماددەکان و هەر بڕگەو ماددەیەک پێچەوانەی شەرع بێت لایدەبەین و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین هیچ دەق و ماددەیەک بخرێتە دەنگدانەوە لەپەرلەمان ئەگەر پێچەوانەی شەرعی ئاینی ئیسلام بێت.
لەکۆبونەوەکەدا سەرجەم فڕاکسیۆنەکان، هاوڕابوون کە دەبێت هەموارەکە چاکبکرێت و گفتوگۆی زیاتری لەبارەوە بکرێت.
ناڕەزایەتی و کاردانەوەکان لەسەر هەمواری پڕۆژە یاساکە شوێنی خۆی گرتووەو هەڵوێستەکەی د. ڕێواز جێگەی دەستخۆشییە کە لەو کۆبونەوەیەدا هەیبووەو هەمواری پڕۆژە یاساکەی ڕاگرتووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color