گرنگ

سەركردایەتی یەكێتی داوای روونكردنەوەی لە بافڵ تاڵەبانی كردووە


 
گومانیان لە گفتوگۆكان لەگەڵ پارتی هەیە
سەركردایەتی یەكێتی داوای روونكردنەوەی لە بافڵ تاڵەبانی كردووە
بوار، تایبەت
سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی، داوای روونكردنەوەیان لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی حیزبەكە كردووە، ئەوەش لەبارەی گفتوگۆكانیان لەگەڵ پارتی دیموكرات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لە دواین كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی، چەند ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی داوای روونكردنەوەیان لە بافڵ تاڵەبانی لەبارەی گفتوگۆكان لەگەڵ پارتی كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، داواكاری ئەو ئەندامانەی سەركردایەتی یەكێتی پەیوەندی بە گومانیان هەبووە لەسەر گفتوگۆكانی نێوان حیزبەكەیان‌و پارتی دیموكرات.
بوار زانیویەتی، ئەو ئەندامانەی سەركردایەتی یەكێتی داواشیان كردووە، گفتوگۆكان‌و ئەنجامەكانی بكرێتە راپۆرت‌و بخرێتە بەردەم سەركردایەتی، بۆ ئەوەی زانیارییان لەبارەوە هەبێت.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، لە كۆبوونەوەكە، بافڵ تاڵەبانی هیچ روونكردنەوەیەك‌و زانیارییەكی لەبارەی گفتوگۆكانی پارتی‌و یەكێتی نەداوەو تەنیا وتوویەتی، دەیانەوێت كۆتایی بە كێشەكانی نێوانیان بهێنن، بۆ ئەوەش هێشتا لە گفتوگۆدان‌و نەگەیشتوون بە هیچ ئەنجام‌و رێككەوتنێك.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color