گرنگ

لاهور شێخ جەنگی، شکست بە هەوڵێکی قوباد تاڵەبانی دەهێنێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەزگای مرۆیی ”مام”


 
لاهور شێخ جەنگی، شکست بە هەوڵێکی قوباد تاڵەبانی دەهێنێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەزگای مرۆیی ”مام”
دەزگای "سەرۆك مام جەلال" دەكاتە شوێنگرەوەی
بوار: تایبەت
قوباد تاڵەبانی بەرپرسی سكرتارییەتی مام جەلال شكستیهێنا لە كۆنتڕۆڵكردنی دەزگای مرۆیی مام‌و بەهۆی ئەو شكستەوە دەزگایەكی نوێ‌ دادەمەزرێنێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لە ماوەی رابردوو، چەند مانگێك قوباد تاڵەبانی هەوڵیداوە، كۆنتڕۆڵی دەزگای مرۆیی مام بكات، كە لەلایەن گەشەی هاوسەری لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی دەركراوی یەكێتی دامەزرابوو.
هەر بەپێی زانیارییەكان، قوباد تاڵەبانی دەیویست ناوی ئەو دەزگایە بخاتە سەر ناوی خۆی‌و دوای كۆنتڕۆڵكردنی پەرە بە كارەكانی بدات، بەڵام بەرپرسانی دەزگاكە سەرجەم هەوڵەكانیان رەتكردبووەوەو رازی نەبوون داواكارییەكانی كوڕەكەی مام جەلال جێبەجێبكەن.
بوار زانیویەتی، قوباد تاڵەبانی دوای ئەوەی بێ‌ هیوە بووە لە كۆنتڕۆڵكردنی دەزگای مرۆیی مام، فەرمانی بە كەسە نزیكەكانی كردووە، دەزگایەكی نوێ‌ بەناوی "سەرۆك مام جەلال" دابمەزرێنن، بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی دەزگای مرۆیی مام، كە چەند ساڵێكە دامەزراوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color