گرنگ

نێچیرڤان بارزانی: گرفتێک دەهاتە پێشەوە، مام جەلال پێی دەوتم وەرە با فسکە فسکێک بکەین، هەمووجاریش ئەو فسکە فسکە دەبووە هۆی چارەسەری گرفتەکان


 
نێچیرڤان بارزانی:
گرفتێک دەهاتە پێشەوە، مام جەلال پێی دەوتم وەرە با فسکە فسکێک بکەین، هەمووجاریش ئەو فسکە فسکە دەبووە هۆی چارەسەری گرفتەکان
بوار، هەولێر
*هەمیشە هەستمان بەو بۆ شاییە کردووە کە بەهۆی مام جەلالەوە دروست بووە.
*مێژووی مام جەلال، بەشێکە لە مێژووی گەلی کورد.
*مام جەلال کاری زۆری کرد بۆ پێشکەوتنی ڕۆژنامەگەری.
*مام جەلالم لە ڕۆژانی ئاشتیخوازییدا ناسیوە.
*مام جەلال و کاک ئیدریسی باوکم لە ساڵی ١٩٨٦ بۆ یەکەمجار رێککەوتنی ئاشتیان واژووکرد لەنێوان پارتی و یەکێتی.
*بەهۆی ئەو ڕێککەوتنە ئاشتییەی لەەنێوان مام جەلال و ئیدریس بارزانی واژوو کرا، بەرەی کوردستانی دروست بوو.
*بەهۆی بەرەی کوردستانەوە، ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ دروست بوو، کە بناغەکەی لە لایەن مام جەلال و کاک ئیدریس دایاننا.
*مام جەلال هەموو کارێکی دەکرد بۆ ئەوەی دڵی کاک مەسعود خۆش بکات.
*سەرۆک بارزانی، هیچ تەنازولێکی نەکرد بۆ ئەوەی بەردەوام پۆستی سەرۆک کۆمار لەدەستی مام جەلال بمێنێتەوە.
*مام جەلال زۆر پەرۆش بوو، بۆ تەبایی نێوان پارتی و یەکێتی.
*مام جەلال، پێی وتم پەشیمانم لە جیابوونەوە لە جەنابی مەلا مستەفا.
*ڕێککەوتنی ستراتیجی لەنێوان پارتی و یەکێتی، لەسەر دەستی مام جەلال و سەرۆک بارزانی، بووە هۆی پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان.
*بەهۆی ڕێککەوتنی ستراتیجی زۆرترین هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.
*بەهۆی ڕێککەوتنی ستراتیجییەوە ئازادی ڕۆژنامەگەری زۆرتر بوو.
*ئەوانەی ڕەخنەیان لە ڕێککەوتنی ستراتیجی نێوان مام جەلال و کاک مەسعود دەگرت، گرنگی ئەو ڕێککەوتنەیان نەدەزانی
*ئێستاش ڕێککەوتنێکی وەک ڕێککەوتنی ستراتیجی لەنێوان پارتی و یەکێتی پێویستە کە لەئاست ئەو قۆناغە بێت.
*مام جەلال، گەورەیی بە پۆستی سەرۆک کۆماردا بوو.
*مام جەلال، پارێزەری مافی شیعەو سوننەو کورد بوو.
*کە گرفتێک دەهاتە پێشەوە، مام جەلال پێی دەوتم وەرە با فسکە فسکێک
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color