گرنگ

حكومەتی توركیا "رێگەنادات" ئومێد خۆشناو سەردانی وڵاتەكەی بكات


 
بوار؛ هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات
حكومەتی توركیا "رێگەنادات" ئومێد خۆشناو سەردانی وڵاتەكەی بكات
بوار، تایبەت
حكومەتی توركیا قەدەغەی دەكات ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر سەردانی وڵاتەكەی بكات. بوار؛ هۆكاری بڕیارەكە ئاشكرا دەكات.
لە ئازاری ئەمساڵدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەردانی شاری ئامەدی باکووری کوردستانی کرد، دواتر ئەلبوومێكی پێشكەش بە بەرپرسانی شاری ئامەد كرد، كە بریتی بوو لە "ئەلبوومی وێنەکانی کوردستان" و لەسەر ئەلبوومەكە ناوی (كوردستان) نووسرا بوو.
بەپێی زانیارییەكانی بوار، ئەو دیارییەى پارێزگاری هەولێر، نیگەرانی بەرپرسانی حكومەتی توركیا لێكەوتۆتەوەو بەو هۆیەوە توركیا لە رێگەی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر "نیگەرانییەكانی" بە بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیاندووە.
هەر بەپێی زانیارییەكانی بوار، جگە لە نیگەرانییەكەی، حكومەتی توركیا بڕیاریداوە چیتر "رێگەنادات" ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەردانی توركیا بكات، لە بەرامبەردا بەرپرسانی حزبەكەی و بەرپرسانی حكومی لە هەوڵی ئەوەدان بەشێوەیەكی دیبلۆماسی كێشەكە چارەسەر بكەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color