مەڵبەندێکی گەورەی بزووتنەوە، پشتییان لە عیرفانی مەلا عەلی کردو پەیوەندییان بە کامیلی حاجی عەلییەوە کرد
ڕاگەیەنراوی مەڵبەندی 4 ڕانیەی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان
بەناوی زۆرینەی ئەندام و کادیرانی سنووری مەڵبەندی ڕاپەڕینی بزووتنەوەی ئیسلامیی (پشدەر و بیتوێن و خۆشناوەتی)، بە بەشەکانی خوشکان و خوێندکاران و پۆلیس و خانەنشینانەوە، پشتیوانی خۆمان بۆ ڕابەرایەتی و براگەورەیی کاک حاجی کامیل حاجی عەلی دەردەبڕین و پەیمان و بەڵێن دووپات دەکەینەوە بۆ جەنابیان پابەندی فەرمان و ڕێنماییەکانی بین لە سنووری شەرع و پەیڕەوی ناخۆی بزووتنەوەدا.
ئێمە دەزانین کۆنگرەی ۱۲ بە شێوەیەکی نا مەنهەجی و بە پێشێلکارییەکی زۆرەوە ئەنجام دراوە و هیچ شەرعیەتێکی نییە، چونکە تاکە کاندید بۆ پۆستی ڕابەری بزووتنەوە بەڕێز حاجی کامیل بووە و بە فرت و فێڵ و پێشێلکاری ڕێگە لە بوونە ڕابەری جەنابیان گیراوە، وە ئەو کەسەش خۆی وەک ڕابەر ناساندەوە بە هیچ شێوەیەک مافی خۆ کاندیدکردن و بوونەوە بە ڕابەری نەبووە بە پێی پەیڕەوەی ناخۆی حزبەکەمان.
هەر بۆیە ئەو لێدوان و وتانەی د عبداللە وەرتی ڕەت دەکەینەوە کە ئەمڕۆ ڕایگەیاند کۆنگرە و ڕابەرایەتی حاجی عیرفان شەرعیەتیان هەیە، نەخێر شەرعیەتیان نییە و ئەمەش لای زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرە زانراوە و شاراوە نییە،
وە بۆ ڕێکخستنەوەی کاروبارەکانی سنوورەکەمان، تەشکیلاتی مەڵبەند بە سەرپەرشتی و براگەورەیی بەڕێز مامۆستا محمدامین ئاشوری ئەنجام دەدرێت لەنزیکترین کاتدا.
دەست لە دەست و قووەت لە خودا.
سەرکەوتن بۆ حەق و ڕاستی و شەرعییەتە.
مەڵبەندی ٤ی ڕانیەی بزووتنەوەی ئیسلامی