گرنگ

بافڵ تاڵەبانی رێگری لە لاهور شێخ جەنگی كرد بچێتە سەر گۆڕی مام جەلال


 
بافڵ تاڵەبانی رێگری لە لاهور شێخ جەنگی كرد بچێتە سەر گۆڕی مام جەلال
بوار، تایبەت
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی رێگریكردووە لە لاهور شێخ جەنگی، بچێتە سەر گۆڕی مام جەلال تاڵەبانی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، بافڵ تاڵەبانی پەیامێكی بۆ لاهور شێخ جەنگی ناردووە، كە لە ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال، نەچێتە سەر گۆڕەكەی‌و بەشداری مەراسیمەكانی ئەو ساڵیادە نەكات.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا ئەوەشی بە لاهور شێخ جەنگی ڕاگەیاندووە، كە ئەگەر نیازی هەبێت بچێتە سەر گۆڕی مام جەلال، ئەوە رێگری لێدەكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە، ساڵی رابردوو، سەرەڕای توندی كێشەكانی نێوان بافڵ تاڵەبانی ‌و لاهور شێخ جەنگی، چووە سەر گۆڕەكەی مام جەلال‌و بەشداری مەراسیمی ساڵیادەكەی كرد.
هاوكات بۆ ئەمساڵ، لاهور شێخ جەنگی هیچ پەیامێكی بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال نەبوو، تا ئێستاش دیار نییە بۆچی هیچ پەیامێكی لەو بارەوە نەبووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color