بوار نیوز، سەرتیپ قەشقەیی
مشتومڕی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق له لایه‌ن له به‌رهه‌م ساڵحه‌وه بۆته باس و خواسی گه‌ڕمی به‌شێك له‌میدیاكان، هه‌ندێ له میدیاكاره دیاره‌كانیش له پێناوی مانه‌وه‌ی هاوكارییه داراییه‌كانیان، ده‌یانه‌وێ حه‌قیقه‌تی وه‌رگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ هه‌ولێر به لاڕێدا ببه‌ن و به‌شێوه‌كی دیكه‌ی وێنای بكه‌ن، بێ ئاگا له‌وه‌ی ده‌سته‌كه‌یان كه‌شفه و دواجار بۆ خه‌ڵكی روون ده‌بێته‌وه، كه بۆچی به‌رهه‌م ساڵح له هه‌ولێر بو؟
وه‌رگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق له خولی رابردوو، له لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح په‌یوه‌ندی به دوو هۆكاره‌وه هه‌بو، یه‌كه‌میان؛ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی ( هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ) بوو، دووه‌میان؛ یه‌كێتیی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر فوئاد حسین، پێداگری توندی له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته له لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه كرد.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنێكی نوێ له عێراق، به‌رهه‌م ساڵح، مه‌ترسی خه‌ونی دووباره بوونه‌وه‌ی به سەرۆککۆماری هه‌بو، ئه‌ویش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌م یه‌كێتیی به لایه‌وه گرینگ نه‌بوو جارێكی دیكه به‌رهه‌م ساڵح ببه‌نه‌وه ئه‌و شوێنه، هه‌میش ترس هه‌بوو مه‌سعود بارزانی، جارێكی دیكه كاندیدێكی نوێ بباته شوێنه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح.
به‌رهه‌م ساڵح، هه‌ر له‌گه‌ڵ دروست بوونی مه‌ترسی بۆ سه‌ر پۆسته‌كه‌ی له قۆناغی یه‌كه‌مدا و له رێگه‌ی به‌شێك له نوێنه‌ره‌كانی له هاوپه‌یمانی هیوا ( گروپی پانزده ) فشاره‌كانی بۆ سه‌ر یه‌كێتیی و پارتی زیاد كرد، تاراده‌یه‌كی زۆریش توانی سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه له كۆبوونه‌وه‌ی مانگی رابردووی "مێرگه‌پان" یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی هاوسه‌رۆكان بۆ دووباره كاندید بوونه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار ئه‌وه‌بو، كه ده‌بێت هاوپه‌یمانی هیوا له رێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكی نزیك له خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، تاوه‌كو كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كێتیی بۆ هه‌ڵبژاردنی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ نه‌بێت، دواجاریش ئه‌و گروپه په‌رته‌وازه بوون، بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووش، هه‌ریه‌كه‌یان به سه‌ربه‌خۆ، یاخود له چوارچێوه‌ی لیستی حزبه‌كه‌یان خۆیان كاندید ده‌كه‌ن. به‌شێكی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی هیواش باش ده‌زانن كه به‌رهه‌م ساڵح چۆن له‌و ماوه‌یه‌دا كڵاوی له‌سه‌ر ناون !!!
راسته هاوسه‌رۆكان، له مێرگه‌پان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی جۆرێك دڵنیایان دابوو به به‌رهه‌م ساڵح، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته بدرێته‌وه به یه‌كێتیی دووباره كاندیدی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ناوبراو دڵی به‌و به‌ڵێنه‌ی یه‌كێتیی ئاوی نه‌خوارده‌وه، چونكه هێشتا ترسی له مه‌سعود بارزانی دهه‌بوو رێگه‌ی نه‌دات دووباره بچێته‌وه كۆشكی سه‌لام، هه‌ربۆیه‌ش به‌و مانگی ره‌مه‌زانه خۆی گه‌یانده سه‌ری ره‌ش.
به‌رهه‌م ساڵح، ترسی هه‌بوو یه‌كێك له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بچێته ئه‌و شوێنه و ئیتر نه‌توانێت دواتر كێبڕكێی له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش په‌یوه‌ندییه سیاسی و دبلۆماسییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ناوبراوی گه‌یانده هه‌ولێر و لای بارزانی.
ئه‌وه له نزیكه‌وه ئاگاداری بارودۆخه‌كه بێت، باش ئه‌وه ده‌زانێت كه به‌رهه‌م ساڵح و نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندییكی سیاسی و دبلۆماسی به‌هێزیان هه‌یه. هه‌روه‌ك چۆن له رابردوودا نێچیرڤان بارزانی، نه‌جمه‌دین كه‌ریمی پارێزگاری پێشووی كه‌ركووكی ته‌سلیمی ماڵی مه‌سعود بارزانی كرد، ئه‌مجاره‌شیان هه‌مان شتی دووباره كرده‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی دیكه و بۆ ئامانجێكی دیكه.
له‌وه‌ته‌ی بۆته سه‌رۆككۆمار، هیچ كات مه‌سعود بارزانی ده‌رگای بۆ به‌رهه‌م ساڵح واڵا نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مجاره نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ داڕشتنی سیناریۆ هاوبه‌شه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، مه‌سعود بارزانی و به‌رهه‌م ساڵحی هێنایه‌وه سه‌ر یه‌ك مێز.
په‌یوه‌ندیه به‌هێزه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح، بۆ دوای مردنی نه‌وشێروان موسته‌فا ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌وكات نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح رێككه‌وتبوون، كه ناوبراو له دوای مام جه‌لال نه‌وشێروان موسته‌فا خۆی ببێته مه‌رجه‌ع و نوێنه‌ری ده‌ڤه‌ری سلێمانی، ته‌نانه‌ت هاوكاری مادیشی له‌و پێناوه‌دا خه‌رج كرد، به‌ڵام ناوبراو نه‌یتوانی هێزه‌كان له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه و خۆی به ته‌نها ته‌مسیلی ئه‌و ناوچه‌یه بكات.
ره‌نگه ده‌نگۆی چوونی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا به‌شێك له حه‌قیقه‌تی تێدا بوو بێت، به‌ڵام دواجار نێچیرڤان بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح خۆیان ئه‌و سیناریۆیه‌یان داڕشت، تاوه‌كو له به‌رامبه‌ر سازشكردندا وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار له لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه بۆ مه‌سعود بارزانی و یه‌كێتیی بكه‌نه ئه‌مری واقع.
نێچیرڤان بارزانی له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا ئاماده‌یی نییه بچێته به‌غدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر نێچیرڤان بارزانی بوو بۆ به‌رهه‌م ساڵح به زیاده‌وه كردی، چونكه سه‌ردانی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی سه‌رۆككۆمار بۆ هه‌ولێر، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی سازشكردنی ناوبراو بوو بۆ مه‌سعود بارزانی، له پێناو دووباره گه‌یشتن به كۆشكی سه‌لام.
به‌رهه‌م و نێچیرڤان، له‌م یاریكردنه‌یاندا هه‌ردوو ئامانجه‌كه‌یان پێكا، چونكه هه‌م توانیان به‌جۆرێك له جۆره‌كان یه‌كێتیی به بێده‌نگی رازیبكه‌ن بۆ دووباره كاندیدكردنه‌وه‌ی، هه‌میش له هه‌ولێره‌وه توانیان مه‌سعود بارزانی رازیبكه‌ن.
ئێستا به‌رهه‌م ساڵح، تاكه كاندیدی مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانییه، له به‌رامبه‌ردا ناوبراو هه‌موو گه‌ره‌نتییه‌كی داوه‌ته بارزانی بۆ هه‌موو شت بگه‌ڕێته‌وه لای ئه‌و، نه‌ك وه‌ك خولی رابردوو به پێچه‌وانه‌ی ئاڕاسته‌ی سیاسه‌ته‌كانی بارزانی كار بكات.
به‌رهه‌م ساڵح، ده‌یه‌وێ شه‌ش مانگی دیكه دووباره بچێته‌وه كۆشكی سه‌لام، ئه‌گه‌ر له رابردوودا بۆ گه‌یشتن به خه‌ونه‌كانی سازشی بۆ یه‌كێتیی كردبێت و به‌سه‌ر پشتی هاوڕیكانیدا رۆیشت بێت، ئه‌مجاره له رێگه‌ی نێچیرڤان بارزانی به واژوكردنی وه‌ره‌قه‌ی سپی بۆ مه‌سعود بارزانی ئه‌و كاره‌ی دووباره كرده‌وه ؟!