گرنگ

بوار نیوز کەمتەرخەمییەکانی پێشمەرگە لەمیحوەری پردێ بڵاودەکاتەوە


 

بوار نیوز، کەرکووک
بەرەبەیانی 30ی4ی2021 لەئەنجامی بوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی، داعش پەلاماری سەنگەرێکی لیوای 10ی پیادەیاندا لەبەرزاییەکانی (زورگەزراو) لەسنوری میحوەری پێنج.
لەو هێرشەی چەکدارانی داعش سێ پێشمەرگە شەهیدو دوانیش برینداربون.
فەرماندەیەکی پێشمەرگە لەبەر هەستیاری بابەتەکە، نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لەلێدوانێکی تایبەت بەبواری ڕاگەیاند" پێشمەرگە لەمیحورەی پردێ لەو پەڕی بێ بەرنامەییدایە، ڕەبایەو سەنگەری پێشمەرگه نێوانیان لەم سنوورە 3 کلیۆ مەتر دوورە لەیەکترەوە، ئەمەش لەڕووی سەربازییەوە کارەساتە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لیوای 10 نیوەی پێشمەرگەکانی بندیوارن، لەڕوی سەربازیەوە پێویستە 10 رەبایەو سەنگەر دروست بکرێت لەو شوێنە، بەڵام لەم میحوەرە، چوار ڕەبایە دروستکراوە، کەوایە 6 ڕەبایە کەمە. ئەمەش دەبێتە بۆشایی ئەمنی، هۆکارەکەشی بۆ کەمتەر خەمی بەرپرسەکانی میحورەکەو زۆری پێشمەرگەی بندیوار لە لیوای 10 دەگەڕێتەوە".
شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکووک دەلێت: "دەمەوێت ئەوە ڕون بکەمەوە کە ئەو هێرشانە بەهۆی بۆشایی ئەمنی و نەبونی هێزی پێشمەرگە لەناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و دامەزراندنی زۆرێک لەپاشماوەی داعش لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ سەرۆک هۆزو پەرلەمانتارەکان لەژێر ناوی حەشد یان هەرناوێکی تر کەموچەی بۆ ئەوانەو ناسنامەو چەکەکانیشان بۆ تیرۆریستانەو هێرشی سەر هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەکان و هاوڵاتیانی سڤیلی پێ دەکەن، بۆیە جارێکی تر داوادەکەین پەلە بکرێت لەگەرانەوەی پێشمەرگەو دروست کردنی هەماهەنگی و هێزی هاوبەش لەناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و دورخستنەوەی ملیشیاکان".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color