گرنگ

ووردەكاری هێرشەكەی سەر كێڵگەی نەوتی بای حەسەن


 

بوار نیوز : كەركوك

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، ژمارەیەک چەکداری داعش بەدو ماتۆڕسکیل چونەتە نزیک کێڵگەی نەوتی بای حەسەن و دو بیری كێڵگەکەیان تەقاندونەتەوەو ژمارەیەك پۆلیس كوژران و بریندار بوون.

سەرچاوەیەك لەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەوتی كەركوك لەلێدوانێكدا بۆ بوار نیوز ئاشكرای دەكات :" بریاربوو كێڵگەی نەوتی بای حەسەن بدرێتە كۆمپانیایەكی ئەهلی ئەمنی، بەڵام بەهۆی تەقینەوەكەی مانگی نیسانی ئەمساڵ كە كرایەوە سەر هەمان كێڵگە كۆمپانیاكە كشایەوەو پۆلیسی نەوتی كەركوك بەكاتی لەوێ‌ دانرا."
ئەو سەرچاوەیە ووتیشی :" بەرەبەیانی ئەمرۆ چوار شەممە كاتژمێر شەشی بەیانی دو ماتۆرسكیل كە ژمارەیەك چەكداری لەسەر بوە هێرشیان كردۆتە سەر بیرەكانی ژمارە 177 و 183 ی كێڵگەی نەوتی بای حەسەن بەو هۆیەوە پۆلیسێك بەناوی مەحمود تەها عەلی کوژراوەو دو پۆلیسی دیكەش بریندار بوون."

سەرچاوەكەی بوار نیوز ئەوەش دەخاتەڕوو :" لەكاتی هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر ئەو دو بیرەی كێڵگەكە پۆلیسەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەوتی كەركوك روبەرویان بونەتەوە، بەڵام بەهۆی شارەزایی چەكدارەكان بیرەكانیان تەقاندۆتەوەو هەڵهاتون."

لەلایەكی ترەوە ، وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی هێرشی داعش بۆ سەر کێڵگەی نەوتی بای حەسەن رایگەیاند، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە ئاگری بیرە نەوتی ژمارە 177 کۆنترۆڵ كردوەو هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ کوژاندنەوەی ئاگری بیری ژمارە 183 ."

کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکوکەو لە رێگەی بۆری نێوان كەركوك – هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا نەوتەكەی هەناردە دەكرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color