بوار له هه‌ولێر؛ هه‌واڵی تایبه‌ت
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاق گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ پشكینی ئامێره‌كانی ده‌نگدان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای PWCی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بۆ كۆمسیۆن ده‌ركه‌وت ئه‌و كۆمپانیایه، كۆمپانیا ڕه‌سه‌نه بەریتانییه‌كه نییه، كۆمسیارێكی كوردی پێشوی كۆمسیۆنیش ده‌ڵێت: "من فێڵی كۆمپانیاكه‌م ئاشكرا كردوه".
له‌چه‌ند ساڵی ڕابردودا، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی تایبەت بەپشکنینی پڕۆگرامەکانی ئامێر‌و دەزگاکانی تایبەت بەهەڵبژاردن و گواستنەوەی داتا‌و زانیارییەکان به‌ناوی (PWC)ی بەریتانی ده‌كات، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه له‌ناو و شێوازی كاری كۆمپانیاكه، ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كۆمپانیایه فێڵی له‌كۆمسیۆن كردوه.
سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی عێڕاق به بواری ڕاگه‌یاند: من پێشتر لێكۆڵینه‌وه‌م له‌سه كاری كۆمپانیاكه كرد و ده‌ركه‌وت، كه ئه‌و كۆمپانیایه كۆمپانیا ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی بەریتانیا نییه، به‌ڵكو كۆمپانیایه‌كی ناوخۆییه‌و له‌هه‌ولێر كار ده‌كات و فێڵی له‌كۆمسیۆن كردوه".
گوتیشی: "هه‌رچه‌نده ئاگاداری بڕی گرێبه‌سته‌كه نیم، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه كرا، دژی بوم و ده‌نگم پێنه‌دا".
به‌پێی زانیارییه‌كانی بوار؛ جگه له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاق، هاوكات به تۆمه‌تی فێڵكردن سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كۆمپانیای (PWC)ی تۆمار كردوه.
بۆ پشكینی ئامێر‌و سیسته‌می ده‌نگدان، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاق به‌نیازه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی گرێبه‌ستێك واژو بكات، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌كات بۆ په‌سه‌ندكردنی گرێبه‌سته‌كه