لەخولی یەكەمی پەرلەماندا 227 یاسا پەسەندكراون
بوار نیوز، هه‌ولێر
به‌پێی به‌دواداچون و شیکردنه‌وه‌کانی بوار نیوز، که پشتی به‌سایتی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ستووه له‌ته‌واوی ساڵه‌کانی مێژوی دروستبونی په‌رله‌مانی کوردستان تاوه‌کو 12ه‌ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2015، به ساڵه‌کانی شه‌ری ناوه‌خۆو دوو ئیداره‌یشه‌وه، په‌رله‌مانی کوردستان هه‌مو ساڵێک یاسا‌و بڕیاری هه‌موارو ده‌رکردوه ته‌نها له ساڵی 2016 نه‌بێت.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌سایتی په‌رله‌مانی کوردستان خراونه‌ته‌رو له‌ماوه‌ی 29 ساڵی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی کوردستان له‌پێنج خولی یه‌ک له‌دوای یه‌کدا زیاتر له 409 یاسا هه‌موارو ده‌رکراون، له‌گه‌ڵ ده‌رکردنی 66 بڕیار. سه‌رجه‌می ئه‌و بڕیار‌و یاسایانه‌ش له‌هه‌مو ساڵه‌کانی بون جگه له‌ساڵی 2016 له‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانیش ته‌نها 14 یاسا په‌سه‌ند کراون.
خولی یه‌که‌م
یه‌که‌مین ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌کوردستانی عێراق به‌پێی یاسای ژماره(1)ی به‌ره‌ی کوردستانی له 19ی ئایاری 1992 به‌سه‌رپه‌رشتیی چاودێران و نوێنه‌رانی چه‌ندین رێکخراوی بیانی له‌بواری مافی مرۆڤ و دیموکراسی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپاو رۆژنامه‌نووسانی بیانی ئه‌نجامدرا، که(967229) ده‌نگده‌ر به‌شداریان تێدا کرد.
به‌پێی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن، که‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای سه‌رپه‌رشتیاری هه‌لبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان راگه‌یه‌ندرا، که به سیستمی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی (التمپیل النسبی) به‌رێوه‌چو، ته‌نیا (لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان)و لیستی هاوبه‌شی (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و حزبی زه‌حمه‌تکێشان)، هاتنه نێو په‌رله‌مان له‌کۆی 105 کورسی په‌رله‌مان هه‌ریه‌ک له‌یه‌کێتی و پارتی 50% ی کورسیه‌کانیان به‌رکه‌وت.
به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ری ناوخۆ، له2ی مایسی 1994 نه‌توانرا هه‌ڵبژاردنی خولی دووه‌م ئه‌نجامبدرێ، به‌ڵام په‌رله‌مانی کوردستان هه‌وڵێکی زۆری‌دا بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگری ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆییه بگرێت.
به‌ڵام دواجار به‌هۆی رێکه‌وتنامه‌ی ئاشتی واشنتۆن له‌ساڵی 1998 به‌ئاماده‌بونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وسای ئه‌مریکا خاتو مادلین ئۆلبرایت له‌نێوان (مام جه‌لال مه‌سعود بارزانی) ئیمزاکرا، په‌رله‌مانی کوردستان یه‌کی گرته‌وه. له 4/10/2002 یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کرد‌و هه‌فته‌یه‌کیش دوای ئه‌وه کۆبوونه‌وه‌ی دوه‌می یه‌کگرتنه‌وه‌ی له‌سلێمانی گرێدا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌رکی په‌رله‌مان گواستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و ئاشتی بو بۆ قۆناغێکی پێشکه‌وتوتر، که‌ئه‌ویش یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردو ئیداره‌ی کوردستان بو که له‌ئه‌نجامی شه‌ڕ له‌هه‌ولێرو سلێمانی دروستبون، بۆیه ئه‌م خوله به‌خولی گواستنه‌وه ناونرا.
به‌پێی داتا‌و ئاماره‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان، له‌سه‌رجه‌م خوله‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان به‌هه‌موو ساڵه‌کانیه‌وه ته‌نانه‌ت له‌ماوه‌ی خولی یه‌که‌م له‌نێوانی ساڵی 1992 تاوه‌کو 2005 و له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوه‌خۆ. له‌هه‌موو ساڵه‌کاندا په‌رله‌مانی کوردستان چه‌ندین یاسا‌و بڕیاری هه‌موارو ده‌رکردوه. به‌نموونه له‌خولی یه‌که‌می ژماره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له‌په‌رله‌مان ده‌رچوه‌وهه‌موارکراوه‌ته‌وه ده‌کاته 227 یاسا ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌ی دابه‌ش بووه: له ساڵی 1992 16 یاسا، له ساڵی 1993 23 یاسا، ساڵی 1994 8 یاسا، ساڵی 1995 1 یاسا، ساڵی 1996 8 یاسا، ساڵی 1997 25 یاسا، ساڵی 1998 38 یاسا، ساڵی 2000 20 یاسا، ساڵی 2001 20 یاسا، ساڵی 2002 17یاسا، ساڵی 2003 7 یاسا، ساڵی 2004 25 یاسا. جگه له‌ده‌رکردن و هه‌موارکردنی یاسا له‌خولی یه‌که‌م. په‌رله‌مانی کوردستان توانی 24 بڕیار ده‌ربکات 23 بڕیار له‌ساڵی 1992 و 1 بڕیاریش له‌ساڵی 1998.
خولی دووه‌م
له‌رۆژی 30 کانوونی دوه‌می ساڵی 2005 خولی دوه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجامدرا که‌هاوکات بو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان. ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی بو که‌دوای روخانی رژێمی سه‌دام له‌کوردستان وعێراق ئه‌نجامدرا.
له‌هه‌ڵبژاردنی خولی دوه‌می په‌رله‌مانی کوردستان 13 لیستی جیاواز به‌شداریان له ململانێکاندا کرد که‌به‌سیستمی (نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی) به‌ڕێوه‌چوو. تیایدا 1753919 که‌س له دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان له‌کورد و تورکمان و کلدان و ئاشووری و موسلمان و مه‌سیحی و ئیزیدی به‌شداریان تێدا کرد.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له 105 ئه‌ندام بۆ 111 ئه‌ندام به‌رزکرایه‌وه. له‌ئه‌نجامدا ته‌نها سێ لیست له‌کۆی 13 لیست که‌به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کردبوو، توانیان بگه‌نه په‌رله‌مان، ئه‌وانیش لیستی نیشتمانی دیموکراتی کوردستان که (104) کورسی و لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان عیراق (6) کورسی و لیستی حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و سه‌ربه‌خۆکان (1) یه‌ک کورسیان به‌ده‌ستهێنا.
له خولی دووه‌می په‌رله‌مان که به خولی ده‌رکردنی زۆترین یاسا‌و بڕیار ناوی ده‌رکردوه په‌رله‌مانی کوردستان توانی له‌ماوه‌ی 4 ساڵدا زیاتر له 84 یاسا هه‌موارو ده‌ربکات به‌م شێوه‌یه: ساڵی2005 2 یاسا و ساڵی 2006 15 یاسا، ساڵی 2007 39 یاسا، ساڵی 2008 18 یاسا، ساڵی 2009 10یاسا. له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ته‌نها له ساڵی 2006 11 بڕیار ده‌رکران.
خولی سێیه‌م
دوای ئه‌وه‌ی کۆمسیۆنی بالای هه‌لبژاردن له‌عیراق رۆژی 2/5 /2009 سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان ئاگادار کرده‌وه که له20/7/2009 به‌دواوه ئاماده‌ن هه‌لبژاردن به‌رێوه ببه‌ن ئه‌وه‌بو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌رۆژی 5/5/2009 له‌دانیشتنی ئاسایی ژماره 9ی ساڵی چواره‌می له‌خولی دومی هه‌لبژاردن ئاماده‌بو له‌وتارێکدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان رۆژی 25/7/2009 ی دیاری کرد وه‌ک رۆژی هه‌لبژاردنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی کوردستان له‌هه‌رێمی کوردستان و داواشی کرد هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمیش ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام بدرێت.
دواتر رۆژی 25/7/2009 پرۆسه‌ی خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ئاماده‌بوونی چه‌ندین چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و بیانی و عه‌ره‌بی و ناوخۆیی به‌رێوه‌چو.
له‌هه‌لبژاردنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی کوردستاندا 24 لیست به‌شداری هه‌لبژاردنیان کرد، بۆ کێبرکێ له‌سه‌ر 111 کورسی و تیایدا 11 لیست توانیان رێژه‌ی یاسایی به‌ده‌ست بێنن و بێنه ناو په‌رله‌مان.
له‌خولی سێیه‌می په‌رله‌مان بۆ یه‌که‌مجار ئۆپۆزیسۆن هاته په‌رله‌مانی کوردستان زیاتر له 68 یاسا ده‌رچون و هه‌موارکرانه‌وه به‌م شێوه‌یه: له ساڵی 2010 10یاسا له ساڵی 2011 18 یاسا، له ساڵی 2012 17 یاسا، له ساڵی 2013 17 یاسا. هه‌ر له‌خولی سێیه‌می په‌رله‌مان له ساڵه‌کانی 2011 و 2012 ته‌نها دو بڕیار ده‌رکران.
خولی چواره‌م
دواتر سه‌رۆکی هه‌رێمی که‌وردستان به‌فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (50) له (18/4/2013)، رۆژی 21/9/2013 دیاریکرد وه‌ک کاتی ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان – عیراق و هه‌لبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم چونکه ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمیش له‌هه‌مان واده کۆتای ده‌هات.
دواتر رۆژی 21/9/2013 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان به‌سیستمی نیمچه‌کراوه به‌رێوه‌چو، تیایدا (31) لیست به‌شداری پرۆسه‌که‌یان کرد‌و سه‌ره‌نجام (17) لیست توانیان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبێنن.
له‌خولی چواره‌می په‌رله‌مان که بۆ یه‌که‌مجار پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌پارتی و یه‌کێتی سه‌نداریه‌وه‌و درایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ماوه‌ی دو ساڵی ده‌ستپێکی خولی چواره‌م تاوه‌کو 12 ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2015 ته‌نها 16 یاسا ده‌رچون و هه‌موارکرانه‌وه دواتر به‌هۆی ناکۆکی له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان و به‌تایبه‌ت پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نی یه‌کێتی و گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو نه‌توانرا ئه‌و یاسا هه‌مواربکرێته‌وه سه‌ره‌نجام له 12ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2015 رێگری له‌هاتنی سه‌رۆکی په‌رله‌مان کرا بۆ هه‌ولێر سه‌ره‌نجام په‌رله‌مان په‌کخرا به‌مه‌ش نه‌توانراوه له‌ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردو له‌مێژوی حوکمرانی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌که‌مجار له‌ساڵی 2016 هیچ یاسایه‌ک ده‌ربکرێ یاخود هه‌مواربکرێ. هه‌ر له‌ماوه‌ی خولی چواره‌م و له‌ساڵه‌کانی 2014 ه‌و ساڵی 2015 زیاتر له 129 پڕۆژه یاسا پێشکه‌شکران. له‌خولی چواره‌می په‌رله‌مان ته‌نها 29 بڕیارده‌رکراو له‌ساڵه‌کانی 2014 و 2015.
خوڵی پێنجه‌می په‌رله‌مان
بەپێی ماددەی یەکەم بڕگەی یەکەم لەیاسای ژماره (2)ی ساڵی 2017 ی یاسای دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌کانی هه‌رێم، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کودرستان بەمەرسوومی ژمارە 1 ی ساڵی 2018 رۆژی 30/9/2018 دیاری کرد وەک وادە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.
بەپێی راگەنراوی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان ژمارەی 3085461 هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەبو لەو ژمارەیە 1845979 هاوڵاتی بەشداری پرۆسەی دەنگدانیان کردوە کەرێژەی بەشداری هاوڵاتیان دەکاتە 59٪. لەو هەڵبژاردنەدا 29 لیست بەشداری هەڵبژاردنیان کرد‌و لەئەنجامدا 16 لیست توانیان کورسی پەرلەمانه بەدەست بهێنن .
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له‌په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه به‌بوار نیوز دراوه؛ له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوی کارکردنی په‌رله‌ماندا ته‌نیا 14 پڕۆژه یاسا په‌سه‌ندکراون. 64 پڕۆژه‌یاسای دیکه به‌هۆی که‌موکوڕی یاساییه‌وه ره‌تکراونه‌ته‌وه‌و به‌شێکیشیان له‌قۆناغی یاساداناندان. به‌مه‌ش خوڵی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان به لاوازترین خولی په‌رله‌مانی کوردستان داده‌نرێت له‌مێژووی دامه‌زراوه‌ی یاسادانانی هه‌رێمی کوردستان.