هه‌فته‌ى رابردوو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێورەسمێکێكدا خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە چوار کارمەندی پۆلیسی هەولێر له‌به‌رامبه‌ر رێگریكردن له‌سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ چوونه ژووره‌وه‌ى بۆ فه‌رمانگه‌یه‌كى حكومى، به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار ئه‌و شوێنه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆى چووه باڵه‌خانه‌ى سایلۆى كۆنى هه‌ولێر بووه له ئێستاش بنكه‌یه‌كى مه‌شق و راهێنانى پۆلیسى هه‌ولێرى لێیه.
بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژى چوارشەممە 10ی ئازارى ئاداری 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێورەسمێکدا خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە چوار کارمەندی پۆلیسی هەولێر، به وته‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت لە بەرامبەر دڵسۆزی و ماندووبوون و کارامەییان لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیاندا بوە.
به وته‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت، ویستوویه‌تى سەردانی شوێنێکی حکومی بکات کە لەلایەن له لایه‌ن پاسه‌وانانى ئه‌و شوێنه رێگرى له هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ى كراوه، بەبێ ئەوەی ئەوان بزانن ئه‌و كێیه وتوویانه بەپێی رێنماییەکان، چوونە ژوورەوە رێگەپێدراو نییە و به‌هۆیه‌وه نزیکەی 10 خوولەک تاوەکو چارەکێك چاوەڕوان بووه و دواتر چۆته ژووره‌وه.
به‌پێى به دواداچوونه‌كانى بوار، ئه‌و شوێنه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ردانیكردوه، باڵه‌خانه‌ى كۆنى سایلۆى هه‌ولێر بووه له سه‌ر شه‌قامى شه‌ست مه‌ترى، كه له ئێستادا بنكه‌یه‌كى پۆلیسى لێیه تیایدا مه‌شق و راهێنانى پۆلیسى تیادا ئه‌نجامده‌درێت و رووبه‌ره‌كه‌شى له‌سه‌رووى 100 دۆنم ده‌بێت.
بوار زانیویه‌تى، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت به دوو ئۆتۆمبێل له باڵه‌خانه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه چۆته نێو ئه‌و باڵه‌خانه‌یه، ئامانجیش له‌و سه‌ردانه‌ى گه‌ڕان بووه به نێو زه‌وییه‌كانى سایلۆى كۆنى هه‌ولێر، كه له‌ڕووى رووبه‌ره‌وه سه‌دان دۆنم زه‌وى ده‌بێت له‌گه‌ڵ پاسه‌وان و ستافى نوسینگه‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێك سه‌یرى زه‌وى و باڵه‌خانه كۆنه‌كه‌ى ئه‌و شوێنه‌یان كردوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نازانرێ سه‌رۆكى حكومه‌ت به چ مه‌به‌ستێك سه‌یرى ئه‌و پارچه زه‌ویه‌ى كردوه.
به‌پێى به دواداچوونه‌كانى بوار، ئه‌و چوار پاسه‌وانه‌ى كه ده‌وامى ئیشكگرى ئه‌و شوێنه‌یان له ئه‌ستۆ بوه، دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رى لێپرسراو قسه ده‌كه‌ن ئینجا رێگه به چوونه ژووره‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌ده‌ن، هه‌ربۆیه‌ش دواى ئه‌و رووداوه جگه له‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت هاوكارى مادى پێشكه‌شى به‌و پۆلیسانه كردوه، له هه‌مانكاتیشدا سوپاسنامه‌یه‌كى پله به‌رزكردنه‌وه‌یان پێدراوه.